لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لەسەر ئاستی باڵا،بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتكێشان كۆبوونەوە

لەسەر ئاستی باڵا،بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتكێشان كۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٥\٦\٢٠١٨ ) بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان و حزبی شیوعی کوردستان  و حزبی زەحمەتكێشان کوردستان،بەئامادەبوونی کەسی یەکەمی حزبەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەر سێ لایەن كۆبوونەوە  .

لەم کۆبوونەوەیەدا دوایین رووداو و پێشهاتەكان و لێكەوتەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لێوەکرا ، بە ووردی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و حکومەتی داهاتووی عێراق قسە و باسی جۆراوجۆر کرا .

لەتەوەرەیەكی دیكەی كۆبوونەوە باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان كرا و پلان و بەرنامەیەک داندرا کە لەکۆبوونەوەکانی داهاتوودا بەرنامەیەکی تۆکمە دابندرێت تا هەمووان بەیەکەوە کاریگەری بەهێزیان هەبێت لەسەر هەڵبژاردنەکان .لەکۆتاییدا پەیوەندی دۆستانە نێوان هەرسێ لایەن جەختی لەسەر کرایەوە وەکو سێ لایەنی چەپ و دیموکراتخواز .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە