دوای ئه‌وه‌ی لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه دوو چه‌كدار به جلی مه‌ده‌نیه‌وه په‌لاماری فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ده‌ن و برینداری ده‌كه‌ن، فه‌رهاد پیرباڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و دوو چه‌كداره له به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری.
فه‌رهاد پیرباڵ له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا باسی چۆنیه‌تی هێرشكردنه سه‌ری له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌گێرێته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و كۆمپیوته‌رێكی لێدزراوه و سكاڵای تۆمار كردووه، به‌ڵام كە وه‌ك پێویست به ده‌میه‌وه نه‌هاتوون، ئه‌ویش چووه‌ته به‌رده‌م بینای پارێزگای هه‌ولێر و له‌وێ دوو چه‌كدار كه یه‌كێكیان ده‌مانچه‌ی پێبووه‌و ئه‌وی دیكه‌یان كڵاشینكۆف كه‌وتوونه‌ته سه‌ری و لێیانداوه.
لای خۆیەوە د. ئومێد سه‌باح وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “سه‌باره‌ت به رووداوی هێرشكردنه سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 له هه‌ولێر، به گشت لایه‌ك راده‌گه‌یێنین كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌یه”.
د. ئومێد سه‌باح وتی: “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دڵگرانه به‌و رووداوه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌سگیر بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی بدرێنه دادگه،تا به پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ”.
رۆژنامه‌نووسی توانا عوسمان، له‌سه‌ر ڤیدیۆی لێدانی د. فه‌رهاد پیرباڵ له لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه رووداوه‌كه‌ی بینی بۆ ساتێك حه‌زی كردووه به‌و زمانه نه‌دوێت كه دوو چه‌كداره‌كه پێی ده‌دوێن.
توانا عوسمان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ڵێت: “کە ڤیدیۆی لێدانی د.فەرهاد پیرباڵم بینی، بۆ لەحزەیەک حەزم کرد بەو زمانەش قسەنەکەم کە ئەو دوو چەکدارە قسەی پێدەکەن”.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: “فەرهاد پیرباڵ کە کەسێکی جیاوازە و وەک زۆربەمان بیرناکاتەوە یان وەک زۆربەمان قسەناکات.. ئەوە مانای ئەوەنیە راستناکات و شایەنی ئازاردانە.. ئەو هەرچۆنێک بێت کێشەی خۆیەتی، ئێمە جگە لەڕێز و ئازادی نابێت هیچی ترمان هەبێت بۆی”.
ده‌شڵێت: “ئیمتحانی هەر دەستەڵات و کۆمەڵگەیەک بەوە دەکرێت کە کەسی جیاواز و بیرکردنەوەی جیاواز قبوڵ بکات”.
هەروەها به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ په‌لاماری فه‌رهاد پیرباڵیان دابوو، ده‌ستگیركران.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ په‌لاماری فه‌رهاد پیرباڵیان دابوو، ده‌ستگیركران.
https://www.youtube.com/watch?v=KR-8qV9oY88&feature=youtu.be