ئەنجامەکانی هەڵبژاردن داهاتووی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟
ن: رۆستم محمود ـ (Futuer For Advanced Research and Studies)
و: دانـا ساڵـح
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەم دواییەی عێراق چەندین موفاجەئەی لەگەڵ خۆیدا هێنا، بە تایبەت پەیوەست بە ژیانی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، شێوە و سروشتی پەیوەندییەکانی هەرێم لە دەسەڵات و حکومەتی ناوەندیی عێراقەوە، هەردوو حزبە کوردییەکە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانیان ئەنجامێکی زۆرباش بەدەست بهێنن، کە دەبێتە مایەی بەهێزکردنی کۆنترۆڵیان بەسەر دەسەڵاتەوە لە هەرێمی کوردستان، هەروەک توانای هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد بەهێز دەکات.
پارتی و یەکێتی:
دوو حزبە سەرەکییەکە کوردییەکە ئەنجامێکی باشیان بەدەستهێنا، وایان لێدەکات بتوانن دووبارە دەسەڵاتیان بە توندی بسەپێنن بەسەر هەرێمەکەدا، کورسییەکانی پەرلەمانییەکانی ئێستایان زیاترە لەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٤ بردیانەوە، ئەوەش لە دەرەوەی پێشبینی چاودێرانی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بوو، کە پێیانوابوو دەنگدەرانی کورد روودەکەنە دەنگدان بۆ پشتشکاندن و لێدان لە پارتی و یەکێتی بەهۆی رەفتار و هەڵسوکەوتی سیاسیان بە درێژایی ئەم دوو ساڵەی کۆتایی، زۆرێک لە شیکەرەوەکان پێیانوابوو، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم، رابەرایەتی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقی کرد، کە دەرەنجامێکی بابەتی لێنەکەوتەوە، هەرێمی کوردستانی خستە بەرامبەر هاوپەیمانێتیەکەی عێراقی ئیقلیمی نێودەوڵەتیی، هەرێمی کوردستانی خزاندە ناو قەیرانێکی سیاسیی و ئابورییەوە، پاشانیش سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان کەوتە دەست هێزەکانی حەشدی شەعبی.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە پێشتر دووچاری شکستی قورس بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠١٣، بە تایبەت لە پێگەی سەرەکیان لە سلێمانی، کە بووە فراکسیۆنی سێیەمی پەرلەمانیی کوردستان، لەگەڵ پارتی نەیانتوانی نیوەی کورسیەکان بە دەستبهێنن، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک کاتێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا لە بەهاری ٢٠١٤، یەکێتی پێگەی سیاسیی خۆی گەراندەوە کە پێشتر هەیبوو، کە توانی دوو بەرامبەری نەیارە سیاسیەکەی کوردسی بە دەستبهێنێت کە بزوتنەوەی گۆرانە، بە تایبەت لە پارێزگای کەرکوک، کە یەکێتی ٦ کورسی بردەوە لە ٨ کورسی کە کورد بە دەستیهێنابوو، کوتلەی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی ناوەندیی زیاتر لە سێ لەسەر چواری قەبارەی کوتلەی کوردیان لە پەرلەمانی عێراق پێکهێنا.
موفاجەئەی دووەمی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، لەو ئەنجامانە بوو کە حزبە کوردییەکان لە پارێزگا و ناوچە جێناکۆکەکان بە دەستیانهێنا، کورد نیوەی کورسییەکانی پارێزگای کەرکوکی بەدەستهێنا، شەش کورسی لە کۆی گشتی ١٢ کورسی پارێزگاکە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانی دەنگیاندا بۆ بەرژەوەندی لیستە کوردییەکان لە پارێزگای کەرکوک زیاتر بوو لە نیوەی کۆی دەنگدەرانی کەرکوک، ٢٠٠ هەزار لە کۆی گشتی ٤٠٠ هەزار دەنگدەری پارێزگای کەرکوک.
ئەم ئەنجامانەش، دوای چەند مانگێکی کەم لەو رووداوە هات کە کوردەکان بە نەکسەی کەرکوک ناویدەبەن، دوای چەند ساڵێک لە هەژموونی کارگێریی و ئەمنیی و سەربازیی کوردیی بەسەر تەواوی ئەو پارێزگایەدا، سوپای عێراقی دووبارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ گەرایەوە و لە کەرکوک بڵاوبوویەوە، بە بەشداریی فراوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و چاودێری هەرێمیی لە لایەن ئێرانەوە، تەواوی دامودەزگا ئەمنییەکان و دامەزراوە ئیداریی و رێکخراوە سیاسییە کوردییەکان لە کەرکوک کرانە دەرەوە، دەرئەنجامی ئەم رووداوەش دەیان هەزار کوردی پارێزگای کەرکوک ئاوارە بوون.
ئاراستەی شرۆڤەکان بەو شێوەیە بوون، کە ئەوەی کورد بە دەستی دەهێنێت لەم پارێزگایە بەشێک دەبێت لەم شکستانەی کورد، بە تایبەت کە هەڵبژاردنەکە دوای چەند مانگێکی کەم لەو رووداوانە ئەنجامدرا، بەڵام هەرگیز ئەوە رووینەدا.
دۆخەکە بۆ پارێزگای نەینەوا و دیالەش جیاواز نەبوو، کە بەشێکی زۆری ناوچە جێناکۆکەکان لە خۆ دەگرێت، حزبە کوردییەکان لەم دوو پارێزگایەدا هەمان دەنگەکانی خولەکانی پێشووی هەڵبژاردنیان بردەوە.
هەولێر و بەغداد:
ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق، لەسەر ئاستی حکومەتی ناوەندیش موفاجەئەی تری لێکەوتەوە، لە کاتێکدا زۆربەی پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچوون کە هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی عەبادیی، سەرکەوتنێکی نەوعی بەدەست دەهێنێت کە رێگەی دەدات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لە رێگەی چەتری رێکەوتنێکی ناوخۆیی و هەرێمیی و نێودەوڵەتیی، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دوو هێزی دیکەی سیاسی هێنا، هاوپەیمانێتی سائیرون بە رێبەرایەتی موقتەدا سەدر، هاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامریی، کە بە دیوی سیاسیی هێزەکانی حەشدی شەعبی دادەنرێت.
ئەمە کاریگەری بەرچاوی لەسەر شێوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت، هێزە سیاسییە کوردییەکانی هەرێم، بە تایبەت دوو حزبە سەرەکیەکە، خۆیان ئامادەکردبوو بۆ چوونە ناو حکومەتی نوێی عێراق کە پێشبینی کرابوو لە لایەن عەبادییەوە پێکبهێنرێت، لە کەشێکی تەوافوقیی و تێپەراندنی قەیرانی توندی ریفراندۆم کە لە نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان روویدا، بەڵام ئیدی ئەوە پێدەچێت و وەک ئەوەی بووەتە مەسەلەیەک لە دەرەوەی حساباتەکانی نێوانیان.
لە حاڵەتی هاوپەیمانێتی کورد لەگەڵ فەتحی هادی عامریی و هەستانی بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسیی بەبێ رەچاوکردنی دەسەڵات و دەستێوەردانی ئێرانیی، ئەوا هێزە کوردییەکان وەک ئەوەیە بژارەی دابرانێکی شێوە تەواو هەڵبژێرن بەرامبەر لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییەیان لەگەڵ ئێران، کە لە سەروبەرندیی رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ روویدا، کە لایەنی ئێرانی بەلێنیدا بە لایەنە کوردستانییەکان فشار بکات لە حکومەتی عێراقیی لە بابەتی پەیوەست بە سزادانی هەرێمی کوردستانەوە.
لە حاڵەتی هاوپەیمانێتی کورد لەگەڵ فەتحی هادی عامریی و هەستانی بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسیی بەبێ رەچاوکردنی دەسەڵات و دەستێوەردانی ئێرانیی، ئەوا هێزە کوردییەکان وەک ئەوەیە بژارەی دابرانێکی شێوە تەواو هەڵبژێرن بەرامبەر لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییەیان لەگەڵ ئێران، کە لە سەروبەرندیی رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ روویدا.
ئەگەر کوردەکان، فشارەکانی ئێرانیان قبوڵ کرد، ستراتیژیی خۆیان لەسەر بنەمای نزیکبوونەوەی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانی فەتح رێکخست، ئەوان بەوە گۆرەپانەکە دەرەخسێنن بۆ دەسەڵاتی ئێرانی، کە کورد پێیانوایە هەژموونی ئێران لە عێراقدا بنەرەتی بەربەست و کێشەکیانیانە لە ئێستادا.
لێکەوتەکانی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
یەکەم: دانوستان لەگەڵ کورد:
ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پاڵ دەنێت بە حزبە عێراقییەکانەوە کە بچنەوە بە شێوەی پەیوەندییی و حساباتەکانیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی، بە درێژای شەش مانگی کۆتایی حزبە عێراقییەکان پێیانوابوو دەتوانن ئەم دوو حزبە تێپەرێنن لە پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراقدا، لە رێگەی هاوپەیمانێتیەکی شکڵییەوە لەگەڵ حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی ناوەندی لە حاڵەتی سەرکەوتنیان لە بەدەستهێنانی ئەنجامێک نزیک بێت لەو ئەنجامانەی پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن بە دەستی دەهێنن.
حزبە عێراقییەکان پێیانوابوو دەتوانن ئەم دوو حزبە تێپەرێنن لە پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراقدا، لە رێگەی هاوپەیمانێتیەکی شکڵییەوە لەگەڵ حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی ناوەندی لە حاڵەتی سەرکەوتنیان لە بەدەستهێنانی ئەنجامێک نزیک بێت لەو ئەنجامانەی پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن بە دەستی دەهێنن.
دووەم: زیندووکردنەوە رێکەوتننامەی ستراتیژیی
ئەم ئەنجامانە بەدەست پارتی و یەکێتییەوە، دەبێتە هۆی دووبارە گەرانەوەی هاوسەنگی بۆ رێکەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان کە ساڵی ٢٠٠٧ ئیمزاکراوە، کە بووە چەتری رێکەوتنەکانی کورد / کورد بە درێژای ئەو ساڵانە، بەڵام لە ماوەکانی رابردوودا تووشی جۆرێک لە کێشە ببوو، بەهۆی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە دووبارە ژیان بۆ رێکەوتنی ستراتیژیی دەگەرێتەوە، دەبێتە بونیادی سەرەکی لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە بۆ بەرێوەبردنی بانگەشەکانی هەلبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کە بریارە ئەیلولی ٢٠١٨ بەرێوەبچێت.
سێیەم: حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کورد
ئەم ئەنجامانە، رۆڵی دەبێت لەوەی حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان دووبارە بە حساباتەکانیاندا بچنەوە، ئیدی حزبە ئیسلامییەکان بێت یان ئەوانەی لە هەردوو حزبە سەرەکیەکە جیا بوونەتەوە، بەوەی گوتاری پۆپۆلیستی (شەعبەویی) رەخنە و نارەزایی لە هەموو شتێک بەس نییە بۆ ململانێی و تەنگپێهەڵچنینی دوو حزبە سەرەکیەکە لە پرسە چارەنوسسازەکاندا.
چوارەم: چارەنووسی ناوچە جێناکۆکەکان
حزبە کوردییەکان بەردەوام دەبن لە فشارکردن بۆ ئەوەی بەغداد مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق جێبەجێ بکات، کە شێوە و میکانیزم و چارەنووسی ناوچە جێناکۆکەکانی دیاری کردووە لە نێوان حکومەتی ناوەندیی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق.
پێنجەم: زیادبوونی فشاری نێودەوڵەتیی
حکومەتی ناوەندیی عێراق ناتوانێت روبەرووی فشارە نێودەوڵەتیەکانی سەری بوەستێتەوە، بە تایبەت لە لایەن ئەمریکاوە، کە داوای دابەشکردنەوەی دەسەڵاتە ئەمنی و ئیدارییەکان دەکات لە ناوچە جیناکۆکەکاندا لە نێوان حکومەتی ناوەندیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان