
A picture taken on January 18, 2018 from the Israeli side of the border with the Gaza Strip shows a Israeli army officer walking near the entrance of a tunnel, that Israel says was dug by the Islamic Jihad group, leading from the Palestinian enclave into Israel, near southern Israeli kibbutz of Kissufim.
Israel uncovered and destroyed the tunnel in late October. / AFP PHOTO / POOL / JACK GUEZ
لەپەناگەیەکی بەرهەڵستکارکردنی ئیسرائیل بۆ هۆکارێکی وێرانکردنی غەززەدا.
حکومەتە بچکۆلە سەربازییەکەی ئیسرائیل بڕیاری داوە ئەو “چوارسەدو هەشتاو دوو” کیلومەترەی لەتۆنێلانەی حەماس کە مەزەندەی هەزارو پێنج سەدوسی دوو دانەیەو لە چوار ڕایەڵە پێکهاتووە، هەندێکی قوڵایی دەگاتە ٣٠مەتر وهەشت سەد تونێل،لای ئیسرائیل دیارەو پێنجسەدیشی لەو ژمارەیە، لەناو بردووە، دەیەوی بەئاوی دەریا پڕیان کاتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە حەشارگەیەک بۆ هێزەکانی حەماس وشوێنی هێڕشکردنە سەر ئیسرائیلی وکۆگەی چەک ورۆکێتەکانی حەماس. بەو کارەی ئیسرائیل کە لەکەرتی غەززەدا ئەنجامی دەدا ئەوە دەردەکەوێ:
_ ئیسرائیل بێ ئومێد بووە لەو ئەسیرانە کە رۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر کە کەوتە بەردەستی هێڕشبەرانی حەماس، لەو ماوەی ٦ رۆژەی ئاگربەستدا، توانی ١٠٧ یان بگۆڕتەوە لەکۆی ٢٣٩ دیل، وا مەزەندەش دەکرێ ١٣٢ ماون و ١٩شیان لەکاتی پێکدادانەکاندا کوژراون.
_بێ ئومێد بووە لەدوا رۆژی کەرتی غەززا، لەبەر ئەوەی ئاوی دەریا سوێرەو کارڵێک دەکات لەگەڵ بەردو خۆڵی ژێرەوەو کاریگەری نەرێنی دەبێ لەئاوی ژێر زەوی، کە ٩٠٪ سوێرەو بەو ئاوتێکردنەی تۆنێلەکان، ٩٩٪ سوێر دەبێ تا سەد ساڵی تر چارەسەری ناکرێ. و کشتوکاڵ نامێنێ وئەوجا نەوت گاز، کە ئەگەری زۆری هەیە لەگەڵی تێکەڵ ببێ.
_ ئەمریکەش ئەو داوایە شەرمنانەی کە لەئیسرائیل دەکات، سڤیل لەهێڕشەکانتان بپارێزە کە خۆی لەنزیکەی نۆزدە هەزار داوە، ٤هەزاریشیان وەک دیل گیراوان وهەزار چەکداری حەماسیش خۆیان بەدەستەوە داوە لەو شەڕەدا.لەکاتێکدا بە قسەی حەماسییەکان ١١٥ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و ٦٠٠ دیکەش بریندارن.
_ ئیسرائیل وەک گورگی دەو بەخوێنی لێهاتووەو دەست لەهیچ ناپارێزێ وگوێ بە یاسای نیودەوڵەتی ناداو هەندی جاران، گرنگی بە دیلەکانی نادات. هەست بە شکۆشکاندنی خۆی دەکاو تا ئەو شکۆیە لەسەرکەوتنێکی گەورە بەدەست نەهێنێتەوە، گفتوگۆو دیل گۆڕینەوە نابێت.
ئەگەر ئیسرائیل دەستی بۆ ئەو تۆنێلانە بباو پڕ ئاوی بکات، ئەوە دەگەیەنێ کە ئیسرائیل نەک دەستی لەو ناوچانە شوشتیەو ئومێدی ئاشتەوایی و رێککەوتن نماوە. ئەو دەنگۆیانەش رەت دەکرێنەوە کە جاروبار حەماس لەبن لێوان دەیدرکێنێ بەتایبەتی لەگەڵ گەرمبوونی شەڕو فشاری کاوکاری وکۆچبەری خەڵک وقات وقڕی ونەبوونی کەمترین وسادەترین خزمەتگوزاری. ناچارە بیر لەوە بکاتەوە کە رێگە چارەیەک بدۆزێتەوە بۆ راگرتنی شەڕ. بۆیە دەنگۆی ئەوە پەیدا بووە کە باڵی سیاسی حەماس ئامادەن دان بە ئیسرائیل بنێن و کاری سیاسی خۆیان بکەن لەو کەرتی غەززەو رۆژئاوادا، بەڵام هێزەکانی قەسام کە باڵی سەربازیانە، زۆر بە توندی دژە. ئەوەش لۆژیەک قەبووڵی ناکات:
_ باڵی سەربازی حەماس زۆر توندڕەوەو بواری ئەو جۆرە بۆچوونانە نادات لەنێویان سەرهەڵبدات.
_ئیسرائیل چۆن بەحەماس باوەڕ دەکات، دوای ئەوەی حەماس دوو ساڵ بوو حوکمڕانی غەززەی دەکردو ٧٩ کورسی لەکۆی ١٣٩ کورسی لەو کەرتە هێنا بوو، نەک شمولیانە حوکمڕانی ئەو ناوچەی دەکرد، لەپڕێکدا کۆدەتایەکی سەربازی بەهێڕشی (لافاوی ئەقسا )ئەنجامداو ئەو بەڵێنەی شەکاند کە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیلی هەبوو.
ئیسرائیل لەبەر ئەوەی لەحەوتی ئۆکتۆبەر شکۆی شکاوە، بۆئەوەی شەڕ راگرێ پێویستی بەسەرکەوتنێکی گەورە هەیەو ئەو شکۆیەی بۆ راست کاتەوەو لەوەش مسۆگەر بێ تا ماوەیەکی دوور هێزێکی دیکە پەیدا نابێ، هەڕەشە لەباشووری ئیسرائیل بکات. بۆیە هەموو شێوازێک دەگرێتە بەر بۆ لەناوبردنی حەماس، نەک دوو دەوڵەت دروستکردن، بەڵکوو کێشەی فەڵەستین تاوەکوو دەیان ساڵی تر لەئاو کراو و غەززەو کەرتی دەوروبەری هەر لەژێر حوکمی ئیسرائیل دەمینێتەوە.