لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت چوار ساڵ بەسەر كەوتنی شەنگالدا تێدەپەڕێت

چوار ساڵ بەسەر كەوتنی شەنگالدا تێدەپەڕێت

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

٣\٨\٢٠١٨ ،چوار ساڵ بەسەر كەوتنی شەنگالدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر قەزاكەو لە كەمتر ماوەی پێنج كاتژمێر كۆنتڕۆڵیان كرد.

قەزای شنگال دەكەوێتە باكوری‌ ڕۆژئاوای‌ عێراق‌و كۆمەڵگاكەی كوردە ئێزیدیی نشینە لەڕووی‌ ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای‌ موسڵەو بەیەكێك لەناوچە كێشە لەسەركان ئەژمار ئەكرێت‌و دەكەوێتە سنووری مادەی 140 وە.

بەرەبەیانی رۆژی 3/8/2017 رێكخراوی داعش لەدەشتی نەینەواوە هێرشیان كردە سەر قەزای شنگال‌و دەوروبەری لەماوەی كەمتر لە 5 سەعاتدا ئەو شارەیان داگیركرد، كە نزیكەی 8 هەزار چەكدار پۆلیس‌و ئاسایشی حكومەت‌و پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستانی تێدابوو، لەچاوتروكانێكداو بێ‌بەرگریكردن شارەكەیان چۆڵكرد.

لەئەنجامی ئەو هێرشەی داعش بۆ سەر قەزای شنگال‌و دەوروبەری 200 هەزاری هاووڵاتی ئێزیدی ئاوارەبوون‌و نزیك 1000 كەسیان لێشەهیدكراو 4000 ژن‌و كچیان لەلایەن چەكدارەكانی‌ ڕێكخراوی‌ داعشەوە ڕفێنرا، كە لەو ژمارەیە بەپێی هەندێك ئاماری نافەرمی، نزیك بە 1500 كەسیان ئازاد كراوە.

شنگال لەڕووی‌ جوگرافییەوە ناوچەیەكی‌ شاخاوییە‌و هاوسنوورە لەگەڵ رۆژئاوی كوردستان‌و بەناوچەیەكی‌ ستراتیژی دادەنرێت بۆ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان پەكەكە، هاوكات ناوچەیەكی گرنگیشە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بەو پێیەی لەڕابردوودا خاوەن نفوزی ئەو حیزبە بووەو چەند نوێنەرێكی لەپەرلەمانی عێراق‌و كوردستان هەبووە، بۆیە ئێستا هەردوولایەن ململانێی لەسەر دەكەن.

شنگال خاوەنی‌ مەزاری‌ شێخ شەرەفەدینەو دوای‌ شێخان بەدوومین شوێنی‌ پیرۆزی‌ ئێزیدیەكان دادەنرێت لەجیهاندا، كە پێشبینیدەكرێت لەجیهاندا نزیك بە 3 ملیۆن ئێزیدی بوونیان هەبووبێت، كە زۆرینەیان لەشنگال، شێخان، بەرتەڵە، بەعشیقەو موسڵ نیشتەجێن.

بەر لەهێرشی چەكدارەكانی‌ داعش ژمارەی‌ دانیشتوانی‌ شنگال 412 هەزار كەس بوون، كە كوردە ئێزیدییەكان ڕێژەی‌ 70% ی‌ ئەو ژمارەیە پێكدەهێنن‌و كوردە موسوڵمانەكان 19% و عەرەبەكان 10% و مەسیحییەكان 1%ی‌ ئەو ژمارەیە پێكدەهێنن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە