به بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى دوو سه‌ده به‌سه‌ر له دایكبوونى ماركسدا
5/5/1811 جیهان شایه‌تى هه‌ڵهاتنى ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌ش بوو له شارۆچكه‌ى تریرى باشورى ئه‌ڵمانیاوه.
كارل هاینرش ماركس، ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ى ووتى” تائێستا فه‌لسه‌فه خه‌ریكى ته‌فسیركردنى دونیا بووه، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه خه‌ریكى گۆڕینى دونیا بێت”، له خێزانێكى مام ناوه‌ندى جوله‌كه له‌دایك بوو.
شارۆچكه‌یه‌كى هه‌ژار نشینى سه‌ده‌ى نۆزده، كه جیاوازى چینایه‌تى و ئاستى ئابورى تیایدا سه‌رنجى كارل ماركسى لاوى راكێشا و بیرى له‌وه كرده‌وه چۆن ده‌توانرێت جیهانێكى دادگه‌رانه‌تر دروست بكرێت، كه هه‌مووان له سایه‌یدا به یه‌كسانى بژین.
ناوى ماركس، له‌جیهانى ئیسلامی‌دا زیاتر به‌هۆى ئه‌ده‌بیاتى بزوتنه‌وه چه‌په‌كانه‌وه هاتووەته ناوه‌وە، له‌برى فه‌یله‌سۆفێك كه خه‌ونى به‌گۆڕینى دونیاوه ده‌بینى، كورتكراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك دروشمى بێ ناوه‌رۆك و كرده‌وه.
وێنه‌ى دووه‌مى ماركس له جیهانى ئیسلامى لهپهرچهكردارى نوسه‌ر و بانگخوازه ئیسلامیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه ویستویانه ڕێگرى بكه‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ى بیرى چه‌پ، له‌ڕێگه‌ى لێدان له خودى ماركسه‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه وێنه‌ى پیاوێكى مولحیدى بۆ دروستكراوه كه ته‌نها ویستویه‌تى بیسه‌لمێنێت خودا نییه.
ماركس تیرێكه له سه‌ده‌ى نۆزده‌دا به‌ر دڵى مۆدێرنه و جیهانى سه‌رمایه‌دارى ده‌كه‌وێت و هه‌تا ئێسته‌ش ئه‌و تیره خوێنى لێ ده‌چۆڕێت.
ماركس به‌ر له هه‌مووان هه‌ستى به مه‌ترسییه‌كانى سه‌رمایه‌داریی و بردنى مرۆڤ بۆ لێوارى تاریكى كردبوو.
گرنگى ماركس له‌وه‌دا نییه كهبۆچونهكانى وه‌ك دۆگمایهكى ئاینى له‌به‌ر بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌و ڕێگه‌یه گرنگه كه ماركس ڕۆشنایى خسته‌سه‌ر بۆ له مرۆڤ نه‌خستنى مرۆڤ.
ماركس به هه‌موو رهخنەكانهوه لێى، فه‌یله‌سوفێكه ڕۆڵى هه‌بووه له دووباره داڕشتنه‌وه‌ى دونیادا، به‌بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى هێز و سوپا و جبه‌خانه‌ى گه‌وره بێت.
ئه‌وه گرنگ نییه ماركسییه‌كان ئێستا له كوێى كۆمه‌ڵگاكان و سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تیدان، به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه له هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا كه‌به‌ر تهڵهزگهیهكى سه‌رمایه‌دارى ده‌كه‌وین هه‌ست ده‌كه‌ین پێویستمان به ماركسه
تا ئه‌م چركه ساته هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك له مۆدێرنه و جیهانى سه‌رمایه‌داریی گیرابێت، به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌گاته‌وه سه‌ر فیكرى ماركس، هه‌ر بۆیه به رهخنهگرهكانى فكرى ماركسى ناوترێت دوژمنه‌كانى ماركس، به‌ڵكو به ماركسیه نوێیه‌كان ناوده‌برێن.
ئه‌وه ماركسییه‌كان بوون له مه‌ترسیه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى كۆیلایه‌تى و كردنى مرۆڤ به ئامرازى به‌رهه‌مهێنانى سه‌رمایه و قازانج ئاگاداریان كردینه‌وه و له پرشگندارترین چركه‌ساته‌كانى سه‌رمایه‌داریدا ترسى خۆیان نه‌شارده‌وه له‌و دونیا تاریكه‌ى كه ده‌شێت له ئاینده‌دا به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى سه‌رمایه‌دارییه‌وه ڕوبه‌ڕوى ببینه‌وه.
له‌هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا سه‌رمایه‌داریی سه‌رسمێك ده‌دات و كه‌لێنێكى تێ ده‌كه‌وێت ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماركس، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌پێى وتین ئه‌مه ڕێگه راسته‌كه نییه كه جیهان پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت.
ئێستا كه دوو سه‌ده به‌سه‌ر له‌دایكبوونى ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت هێشتا ئه‌گه‌ره‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ماركس و تێزه‌كانى به‌هێزن و فه‌لسه‌فه‌ى ماركس له ناو ده‌ماره‌كانى خوێنى جه‌سته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تیدا ده‌جوڵێت.
له‌كاتێكدا 200 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونیدا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌توانین بڵێن فه‌لسه‌فه‌ى كارل ماركس نه‌ك كۆن نەبووه و نه‌چووەته ڕه‌فه‌كانى مێژوه‌وه، به‌ڵكو له ئێستادا له‌هه‌مووكات زیاتر جیهان پێویستى پێیه‌تى.
ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه له جیهانى ئیسلامی‌دا بۆ ماركس دروستكراوه وێنه‌یه‌كى راست و دروست نییه، به‌ڵكو وێنهیهكە تا ئه‌ندازه‌یه‌كى گه‌وره شێوێندراوه.
راسته ماركس له‌ژێر ڕۆشنایى دیالێكتیكى مادیدا راى تایبه‌ت و نه‌رێنى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاین، به‌ڵام گرفتى گه‌وره‌ى ماركس له‌گه‌ڵ ئاین ئه‌وه بوو كه ئاین ڕۆحى شۆڕشگێڕى له‌مرۆڤدا ده‌كوژێت و به‌شێكى ته‌واوكه‌ره له ئایدۆلۆژیاى چینى باڵاده‌ست.
به‌دڵنیایه‌وه له‌هه‌ندێك باردا ده‌كرێت بیرى ئاینى هه‌ستى شۆڕشگێڕى و وه‌ستانه‌وه دژى سته‌م و نادادگه‌ریی زیاد بكات و پاڵپشتى شۆڕش و به‌ره‌نگاربونه‌وه بكات، ئه‌مه ئه‌و خاڵه‌یه كه ده‌شێت فه‌لسه‌فه‌ى ماركسى و بیرى ئاینى دانوستانى له‌باره‌وه بكه‌ن.
ئامادەکردنی:هێمن باقر
سەرچاوە :دیبلۆمات مەگەزین