ڕۆژی 12/9/2022 لیژنەی کاری هابەشی چەپی کوردستانی کەپێک هاتوە لە ( حزبی زەحمتکێشانی کوردستان ، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،حزبی شیوعی کوردستان) لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگای کەرکوک کۆبونەوەی یەکەمی خۆی ئەنجامدا .کۆبونەوە گفتوگۆی دۆخی گشتی کرکوک و خراپی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و گرانی کرێی مۆلیدە ئەهلیەکان ونەبونی کارەبا کەمی سوتەمەنیەکانی کرد کە بوەتە قورساییەکی گەورە بەسەرشانی هاوڵاتیانەوە بەتایبەت چینی نەداری کۆمەڵگا .لەتەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندی نێوان لایەنەسیاسیەکانی کرکوک کرا و کۆبونەوە پێی وابوو خەباتی مەدەنی هاوبەش و هەڵوێستی سیاسی لەبەرژەوەندی هاوڵاتی وخزمەتکردنیان زەرورەتە هەروەها لەدوا تەوەردا پلانی پێویست گفتوگۆ کرا بۆ کاری داهاتووی هابەشی چەپی کوردستانی.
لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان
کەرکوک
12/9/2022