عه‌لى مەحمود ناسراو بە “عەلی سیاسی”، پیاوێكى بچوكۆله‌یه، به‌ڵام به‌تاقى ته‌نها حكومه‌تێكى به‌گیرهێناوه، له‌وانه‌یه له‌ماوه‌ى 8 ساڵى رابردودا هیچ خۆپیشاندانێك نه‌بوبێت له هه‌ولێردا، عه‌لى سیاسى به‌شدارى تیانه‌كردبێت، یان خۆى ڕێكخه‌رى نه‌بوبێت، هه‌ندێ جاریش ڕێك كه‌وتووه كه كه‌سىى ده‌ست نه‌كه‌وتووه به‌تاقى ته‌نها خۆپیشاندانى كردووه.
عه‌لى زیاتر له شۆڕشگێڕێك ده‌چێت كه به‌سنگى ڕووته‌وه ده‌یه‌وێت ڕووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه، له‌مه‌دا باكگراونده چه‌په‌كه‌ى زیاتر هانده‌ره، ئه‌و كه‌سێكى چه‌په، به‌ڵام چه‌پێكى راسته‌قینه له‌سه‌ر شه‌قام، نه‌ك چه‌پى ناو باره‌گاكان، بۆ هه‌موو نا عه‌داله‌تیه‌ك و نه‌بوونى ئازادیی و پێشێلكردنێكى مافه‌كانى مرۆڤ له ڕێزى پێشه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانه.
ئه‌و دژى یه‌كێتى و پارتى و ئیسلامیه‌كان و ته‌نانه‌ت ئێران و توركیا‌و سوریا و به‌غداش خۆپیشاندانى كردووه، جارێكیان ڕۆژنامه‌نوسێك له‌وه‌سفیدا نوسیبوى ” به‌ته‌نها ئۆپۆزسیۆنى چوار ده‌وڵه‌ته”.
عه‌لى سیاسی كه‌خاوه‌نى دوو كچ و دوو كوره و له‌ساڵی 1963 له ناوشوانى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك له‌دایك بووه و ده‌ڵێ باوكم جه‌لالى بووه و یه‌كه‌م عه‌ده‌د جیهازى مام جه‌لال بووه. و سه‌باره‌ت به‌پاشگرى ـ سیاسی ـش بۆ ناوه‌كه‌ى ده‌ڵێ چیرۆكى پاشگرى سیاسى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌سێك به‌ناوى مامه گوورگه كه ئه‌و ناوه‌ى سه‌پاند به‌سه‌رمدا و هیچ پێشم خۆش نه‌بوو.عه‌لى سیاسى له‌ئێستادا له هه‌ولێر داده‌نیشت له‌گه‌ره‌كى ئاشتى، ئه‌و رۆژانه سه‌رقاڵ ده‌بێ به‌خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى سیاسى و ئابوورى و هه‌ندێ كاروبارى ناوماڵ و ده‌رچوون له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى. وه‌ك خۆشى ده‌ڵێ نایه‌وێ ژیانى رۆژانه‌و ئاسایی به‌شتى بێ به‌هاو بێ ناوه‌ڕۆكه‌وه به‌سه‌ر ببات و هه‌تا بتوانێ موتابه‌عه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و خوێندنه‌وه ده‌كات.
عه‌لى سیاسى ده‌ڵێت، من له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان په‌یوه‌ندیم هه‌یه و ئه‌ندامى هیچ حزبێكى دیاریكراو نیم و دوژمنایه‌تیم له‌گه‌ڵ هیچكامیشیان نییه، به‌ڵام حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان تاكه حزبێكه كه له‌ئێستادا ده‌توانم بڵێم پشتگیرى منه ئه‌وه‌ش زۆربه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه له رووى فكرییه‌وه نزیكین له‌یه‌ك.ئه‌و نایشارێیته‌وه هه‌رچه‌نه پیاوێكى ماركسى جدییه، به‌ڵام یه‌كگرتووى ئیسلامى به حزبێكى رێكخراو و سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت له‌هه‌رێمى كوردستان و ده‌ڵێت هه‌ر یه‌كگرتوویه‌ك پێویستى به‌من بێت ده‌چم به‌هانایه‌وه و له‌بوارى ئازادی‌دا تا سه‌رئێسقان پشتگیریان ده‌كه‌م و خۆشم ده‌وێن، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌م بچنه ده‌سه‌ڵات، چونكه بڕوام به‌ئیسلامى سیاسى نییه.
سیاسى هۆكارى بارگاویبوونى به‌فكره‌ى شوعییه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى، كه فكریان له شوعییه‌وه نزیك بووه، وه‌ك خۆشى ده‌ڵێ باوكى پیاوێكى ئایینى بووه به‌ڵام كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌رى فكرى مام جه‌لال و ماوییه‌ت و جه‌لالى بووه، ده‌شڵێت یه‌كه‌م كتێب باوكم پێیدام به‌ناوى (جه‌نگاوه‌رێكى ئایینى) ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌هه‌مان فكره‌ى جه‌لالى مایه‌وه تا ساڵانى سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان و دواتر واز ده‌هێنت و بۆ جارێكى دیكه به‌هه‌مان فكره په‌یوه‌ندى ده‌كاته‌وه به‌یه‌كێـتى نیشتمانى تا ئه‌و رۆژه‌ى شۆرشى گه‌لانى ئێران سه‌ر هه‌ڵده‌دات و كاریگه‌ر ده‌بێ به فكرى كۆمه‌ڵه‌ى ئێران كه له‌رێگه‌ى رادیۆكه‌یانه‌وه شوێنیان ده‌كه‌وێت، به‌و هۆیه‌وه له‌زانكۆ فه‌صل ده‌كرێت و ده‌چێت له‌ئێران ده‌بێت به پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه و دژى نیزامى ئێرانى له‌وێش جه‌نگ ده‌كات.
چیرۆك و ئه‌شه‌كه‌نجه‌و ئازاره‌كانى عه‌لى سیاسى توشى سه‌رسامیت ده‌كات چونكه له‌گه‌ڵ زیاد له دوو ده‌وڵه‌ت جه‌نگى كردووه و له‌م پێناوه‌شدا رووبه‌رووى ئازار‌و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه‌ته‌وه، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: جگه له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه ته‌نها له‌ساڵى 2010 كه له‌ئه‌وروپا گه‌راوه‌ته‌وه زیاد له‌هه‌شت جار گیراوه و ئازار دراوه له‌دواى راپه‌رینش چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن یه‌كێتى و پارتییه‌وه گیراوه، ئه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و ئێرانیشه‌وه رووبه‌رووى گرتن و ئازاردان و مه‌ترسى بووه‌ته‌وه.
ده‌ڵێت هیچ كام له‌گرتن و ئازاردانه‌كان هێنده‌ى دوو مانگ له‌لاى یه‌كێتى ناره‌حه‌ت نه‌بوون كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیهانه‌یان كردموو ئه‌شكه‌نجه‌یان دام ئه‌مه له‌كاتێكدا باوكم له‌پێناو جه‌لالیدا سه‌رى داناوه و خۆشم جه‌لالى بووم…هه‌روه‌ها سیاسى شتێكى سه‌یرتر ده‌دركێنێت و ده‌ڵێ ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ى خۆشمه‌وه كه حزبى شوعییه‌وه زیندانیكراوم و ئازار دراوم.
عه‌لى سیاسى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى زۆربه‌ى حكومه‌ت و حزبه كوردییه‌كان ئازار دراوم رووبه‌رووى مه‌ترسى بوومه‌ته‌وه له‌كاتێكدا په‌یامى من ته‌نها په‌یامى ئازادى و مافى مرۆڤه‌كانه “له‌كوێ زوڵم له‌مرۆڤ بكرێت من له‌وێم”.
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندان و چالاكییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش، ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌هه‌رشوێنێك چالاكییه‌ك یاخود ناره‌زاییه‌تییه‌ك بووبێت ئه‌و ده‌نگى هه‌ڵبریووه و به‌شدار بووه و سه‌باره‌ت به پایته‌ختى هه‌رێمیش كه شارى هه‌ولێره و جوڵه و خۆپیشاندان تیایدا ئاسان نییه سیاسى ده‌ڵێت
عەلی سیاسی، لە ڕیفراندۆمی کوردستاندا بە بەڵی دەنگیداوە، بەڵام دەڵێت:” نەقوبرسی تورکیا لە دایکبوو نە ئیسرائیلی دووەم، پەشیمان نیم لەوەی بە بەڵی دەنگمدا و هیچ دادگا و حزب و کەسێکیش ناتوانێ دەنگدانەکەم پوچەڵ بکاتەوە، سەربەخۆیی گەلێک بە بریاری دادگایەکی ناشەرعی هەڵناوەشێتەوە”.
له‌وانه‌یه ئه‌شكنجه و سزا شتێك بێت له‌چاره‌نوسى نوسرابیت، ئه‌و بیریدێت كاتێك منداڵ بووه له‌برى باوكى ئازار دراوه” له‌به‌ر جه‌لالى بوونى باوكم، مه‌لاییه‌كان به‌مناڵى هاتن قاچیان به‌رز كردمه‌وه و گوتیان تۆ كوڕه جه‌لالى ده‌بێت ناڵت بكه‌ین، له‌وكاته‌وه تائێستادا من له‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و لێداندا خۆم ده‌بینمه‌وه”.
ئامادەکردنی:رەزوان زەڵمی
سەرچاوە:سایتی دیبلۆمات مەگەزین