مامۆستا ئیدریس سەدیق دیبەگەیی ، هەرچی مەدحە و سەنا هەیە ، دەربارەی بگوترێ هێشتا هەر كەمن ، من لەژیانی خۆم ، زۆر كەم بە كەس هەڵدەڵێم ، بەڵام لەو رۆژانە ،كاتێ چاوم پێی كەوت دەستی هەڵبەسترا بوو و لە تەفاسیلی روداوەكەی گەیشتم زانیم زوڵمێكی هێجگار گەورە لە یەكێ هەرە هاوڕێ ی خۆشەویستم و هاوشارەكەم كراوە ، هەر لەبەر هوتاف لێدانێك بەڵتەچی و شاپوەشێن ، بە قۆنداخە تفەنگ بكەونە سەری بۆ ئەوەی بێ ئیرادەی كەن ، بەڵام ئیدریسە فەندی ئیرادەی بەهێزتر بوو لەگەل دەستگیركردنی ولەبەردەم بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هوتافی كێشایەوە جارێكی دیكە .
ئەو زولمەی سەر مامۆستا ئیدریس ، زامی شەهیدبوونی سەركردە رەئوف ئاكرەیی و برایمی حاجی كوێخوای نەمری كوڵاندمەوە ، یاخوا ئەوەی زاتی كردوە دەست بۆ ئەو تێكۆشەرانە ببا ، بە خۆیی و لێپرسراوەكەی ، بەكورسییەوە وەرگەڕێن ، نازانم چۆن شەرم دایان ناگرێ ، بەو شێوەیە دەستیان دەچێتە مامۆستا ئیدریسییەكان !؟ ، لەكاتێكدا ئەو زاتە ، بێجگە لەوەی لە خانەوادەیەكی نیشتیمانپەروەی كوردستان و جوامێرێكی كەندێناوەیە و لە دیبەگە هێمایەكی كوردایەتی بوو ، كەناوی ئەو زاتە بهاتایە, یانی كوردایەتی و پێشكەوتنخوازی !! دەگەیاند و خۆڕاگری لەبەرامبەر بەعس ، خۆشی كەسێكی تابڵیی راستگۆو لەخۆبردەو دلسۆز و ماندونەناسە و كوڕی رۆژی تەنگانە و خەباتی شارو شاخ بووە ، كاتێ بەعسییەكانی مونەزەمەی دیبەگە ، فشاریان دەخستە سەرو چاو ڕاویان لەگەڵدا دەكرد ، نەیان دەتوانی نەك هەر زەفەری پێ ببەن و لە رێبازەكەی ساردی كەنەوە ، بە پێچەوانەوە، هەر جغزی دەوروبەری لە هاوڕێیەكانی فراوانتر دەكرد و ئاستی خەباتی بەرزتر دەكرد ، رۆژێك زاتی ئەوەیان نەكرد زلەیەكی لێدەن ، كەچی لەو رۆژانە لەبۆ داخوازی مافی فەرمانبەران ، وەك مافێكی هەر هاوڵاتیەك ، ناڕەزایەتی دەربڕیوەو لەسەر پاشەكەوتكردنی موچەو جگەی لەو قەڵەمەی سەرباڕكی كە هیمای هزرو بیروباوەڕەكەی پێ دەردەبڕێ ئەو زولمەیان لێ كردوە !!!؟ ، و مامۆستا ئیدریسەكان بەو قەلمەوە زەمینە راپەڕینی ئاداری ١٩٩١پێكردو بەعسی پێ بەزاند !!!، هەر ئەو قەلەش دەبی ، ئەوانەی زاتی ئەو جۆرە زولمانە دەكەن ، دەست بۆ ئەو تەرزە تێكۆشەرە دەبەن وەك عەلی سیاسی و نیاز عەبدولاو ……. ، بۆ چاوترساندن ، ئەوە گرنتیتان دەدەیەنێ ، ئەگەر رێز لە خواست و ئیرادەی خەڵك نەگرن ،هەر ئەو قەڵەم بەدەستانە بەدەردی بەعسیان دەبەن .
پێویستە هەرچی زووە داوای لێبوردەن لەو تێكۆشەرانە و خەڵكەكە بكەن، دەنا مێژوو بەزەیی بەكەس ناكاو نغرۆ دەبن وەك ئەوانەی هیچ حسابێكیان نەكرد بۆ قیم و ئەخلاق و وڵاتپارێزی و بەس گرەویان لەسەر هێز كرد .
كاوە نادر قادر