لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن ڕاگەیەندراوی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ دژ بە داگیركردن و تاڵانكردنی زەوی وتێكدانی سروشتی كوردستان

ڕاگەیەندراوی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ دژ بە داگیركردن و تاڵانكردنی زەوی وتێكدانی سروشتی كوردستان

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

 لە كاتێكا لەسەر دەستی ئەردۆغان و پارتی دادوگەشەپێدان، توركیا رووبەرووی قەیرانی ئابووری و نەبوونی سەقامیگری و پاشەكشەی زیاتری ماف و ئازادییەكان دەبێتەوە، شاڵاوێكی گەورەی دەستگیركردنی كوردو ئازادیخوازانی لە ناوەخۆ دەستپێكردووە و لە ئاستی دەرەوەش بەردەوامە لە داگیركردن و تاڵانكردنی زەوی وتێكدانی سروشتی كوردستان، دوێنێ‌ دار زەیتونەكانی عەفرین و ئەمڕۆ دارستانەكانی بادینان بەكۆمەڵ لەناودەبات .

ئێمە لە لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستانی بەتوندی ئیدانەی سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا و دەستدرێژییەكانی بۆسەر گەلی كوردو كوردستان و ژینگە و نیشتمانەكەمان دەكەین و جەخت لەوەش دەكەینەوە تا چەوساندنەوەی گەلی كورد بەردەوام بێت تێكۆشانی گەلەكەمان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی درێژەی دەبێت، مێژووش ئەوەی دووپاتكردۆتەوە جگە لە چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد، بەکارهێنانی هێزی سەربازی و رێگاكانی نكۆڵیلێكردن و داگیركردن و گۆرینی دیمۆگرافیاكەی ناتوانێت ڕاستی دۆزەكەی بگۆرێت . رووبەروو بونەوە و رێگاكانی تێكۆشانی جەماوەری بژاردەی گەلی كوردستان بووە هەرواش دەمێنێتەوە. ئێمە بە درککردن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و بەهەند وەرگرتنی مەترسییەکانی سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان، داوا لە هەموو هێزو نێوەند و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەین، پێکەوە بەرنگاری ئەو سیاسەتە دوژمنكارییە ببنەوە.

لێژنەی هاوبەشی چەپی كوردستانی

– بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

– حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان –

حزبی شیوعی كوردستان .

4/6/2021

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە