هاوڕێ مام خدر بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێک رادەگەیەنێت ..
هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیامێک رادەگەنێت ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە ..
سەرەتا جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە پیرۆز دەکەم ،بەهیوام ئەو جەژنە جەژنی ئاشتەوایی و کۆتایهێنان بێت بە کێشە و گرفتە ناوەخۆییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان .
ئەوەی پێویستە هەڵوێستەی لەسەر بکەین لەم جەژنەدا لەسەر هەموو لایەکمان پێوسیتە لەسەرووی هەموویانەوە هێز و لایەنە سیاسیەکان و دەسەڵاتداران،کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنن و پەنجە بخەنە سەر برینەکان و چارەسەری قەیرانە ئابوری و سیاسیەکان بکەن کە ماوەی نزیکەی سێ ساڵە خەڵکی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵینن و لە وەزعیەتێکی سەختی دارایی و رارایەکی زۆری دەروونی دەیگوزەرێنن ،چونکە خەڵکی کوردستان ناخۆشی و رەزاڵەت و دەردەسەری زۆر دیوە و لەمە زیاتر حەق نیە لەم وەزعیەتەدا رابگیرێت .
جارێکیتر جەژن لە هەموو موسڵمانان و خەڵکی ئازیزی کوردستان پیرۆز دەکەم و بەهیواین جەژنی خۆشی و شادی و کامەرانی و کۆتایهاتنی ناخۆشیەکان بێت .
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٤\٦\٢٠١٧