لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بۆ هاوڕێی دێرین و خۆشەویستم فەریق نعمان علوان ناسراو بە (ملازم خدر)

بۆ هاوڕێی دێرین و خۆشەویستم فەریق نعمان علوان ناسراو بە (ملازم خدر)

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان
پرسەنامەیەک لە هاوڕێ مام خدرەوە:
هەواڵی کۆچی دوایی( دایکی ڕائد) ی هاوژینتان خەمباری کردین، ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان نیگەران بووین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین، بەهیواین ئەوە دوا ناخۆشیتان بێت، روحی کۆچکردو شادو ئارام بێت.
ئێمە لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتانین کە چەندە نەهامەتیتان دیوە لەپێناوی سەقامگیری و رزگاری نیشتیمانی و گەیشتنی خەڵکی عێراق و کوردستان بە ئازادی و خۆشگوزەرانی .
سەربەرزی و سەرفرازی بۆ ئێوە و رۆحی کۆچکردووش شاد و ئارام .
هاوڕێتان:
مام خدر
سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٠٢٣/١/٨
0 FacebookTwitterPinterestEmail