ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣،ڕۆژی دەنگدانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ئەم هەڵبژاردنە،پەیوەستە بە کێشەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ، کە ڕەهەندێکی نەتەوەیی و نیشتمانی هەیە و کاریگەری لەسەر داهاتووی ئەو ناوچانە هەیە، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان درک بەو ڕاستییە دەکات کە خەڵک نیگەرانی لە سیاسەتی حزبەکان هەیە، بەڵام پرسەکە گشتییە و بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیەکان، لە سەرووی ناکۆکی نێوان حزبەکانە، بۆیە داوا لە دەنگدەرانی خۆشەویستی شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەین، وەکوو هەڵوێستێکی کوردستانی لە ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣دا، بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن.
مەکتەبی سیاسیی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان
١٤-١٢-٢٠٢٣