لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٢٠١٧/١٠/١٢ ،شاندێكی باڵای یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوو لە كاك غفور مخموری سكرتێری گشتی  و فاخیر نانەكەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن هاوڕێیان مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕییان قهارمحمد و نهرۆ جلال ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوازیان كرا .

لەکۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە باسی لێوەکرا هەردوولا دیدوبۆچوونی خۆیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی خستەڕوو بەتایبەت ئاڵوگۆڕە خێراکان و کاردانەوەکانی ناوەخۆیی و ناوچەیی و نێو دەوڵەتی دوایی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی کوردستان و رۆڵی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەم بارەیەوە  تاوتوێ کرا .

لەبەشیکیتری کۆبوونەوەکەدا وەزعیەت و گوزەرانی خەڵک ودواکەوتن و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە و نرخی نەوت تا ئاستێكی باش بەرز بۆتەوە بۆیە پێویستە حکومەت سیستەمی بەزۆری پاشەکەوتی مووچە لابەریت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ خەڵک دابین بکات ، لەکۆتاییدا جەخت لە پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە و وەفدی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی گەلی کوردستان بە گەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail