لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بەوێنە:رێورەسمی ناشتنی تەرمی هاوڕێ هاشم مەلا علی

بەوێنە:رێورەسمی ناشتنی تەرمی هاوڕێ هاشم مەلا علی

0 تێبینییەکان 24 بینینەکان

بەئامادەبوونی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و وەفدێکی باڵای مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک ئەندام و دۆستان و کەسوکار و خانەوادە و هاوڕێیانی کۆچکردوو لە شاری کەرکوک  تەرمی هاورێ مام هاشم مەلا علی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی کۆمیتەی پارێزگاری کەرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەخاک سپێردرا .

بەیانی رۆژی شەممە (٢٢\٨\٢٠٢٠) لە شاری کەرکوک دڵە گەورەکەی هاوڕێ مام هاشم لەلێدان کەوت و بۆ ئەبەد بەجێی هێشتین .لەکاتی ناشتنیدا  مام خدر باسی لە جوامێری و دڵسۆزی و راستگۆیی هاوڕێ مام هاشم کرد لە بڕوابوونی بە پرەنسیپە ئینسانی و  موساوەمە نەکردن لەسەر قەزییە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان، مام خدر ئاماژەی بەوەشکرد بۆ هەر یەکێک لەئێمە شانازییە نزیکی ئەو کەڵە پیاوە بووین و شانسی ژیان و خەباتمان لەگەڵ ئەو پێ بڕا و بەریزگرتن لە رێبازەکەی ئەو لە ئاشتی و دیموکراسی و دادی کۆمەڵایەتی رێز لە هاوڕی مام هاشم دەگرین .


 

0 FacebookTwitterPinterestEmail