سێ پهرلهمانتارى کوردستان رایدهگهیهنن،”بارتەقاى 800 مامۆستا و فەرمانبەرى زانکۆ زەوى دراوە بە یەک کۆمپانیا”دهشڵێن”بەناوى چین و توێژەکانەوە، مۆدێلێکى نوێ لە گەندەڵى سەریهەڵداوە”
ههریهك له پهرلهمانتارانى کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان (ئاشنا عەبدوڵا، جەلال محەمەد، دابان محەمەد) له راگهیهندراوێكدا رایانگهیاند،”ئەمڕۆ نزیکەى 470 مامۆستا و فەرمانبەرى زانکۆ لە سلێمانى، خۆپیشاندانیان کرد، لەکاتێکدا لەو زانکۆیەى ئەوان خزمەتى تێدا دەکەن، بەرپرسانی زانکۆ بە هاوکارى دەستەى وەربەرهێنان 84 دۆنم زەوى لە کەمپى نوێى زانکۆکەیان، بەناوى قەرەبوەوە داوە بە کۆمپانیایەک بەناوى دایک! ئەگەر بێت و ئەم زەوییە دابەشبکرێت، زیاتر لە 800 مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند دەبن.”
ئاماژهیان بهوهشكردوه ،”بەناوى چین و توێژ و پیشە جیاوازەکانەوە، مۆدێلێکى نوێى گەندەڵى و بەهەدەردان و داگیرکارى زەوى و زار دەستى پێکردوە، کە لە بنەڕەتەوە چەند کۆمپانیایەکى دیاریکراون و دەڵاڵێکى نزیک لە بەرپرسێکى حکومەت سەروکارى دەکات.”
سێ پهرلهمانتارهكه دهشڵێن،”پشتیوانى لە مامۆستایان و فەمانبەرانى زانکۆ دەکەین بۆ گەیشتن بە داواکارى و خواستەکانیان، هەمو چین و توێژێک مافى سودمەندبونى هەیە، لە زەوى و سەروەت و سامانى ئەم هەرێمە، بەڵام بەم ڕێگا و ڕێکارە نایاسایى و نادادیەى ئێستا هەیە، مۆدێلێکى نوێى گەندەڵى و بەهەدەردانە، بەناوى چین و توێژە جیاوازەکانەوە دەکرێت، پێویستە سەندیکا و نوینەرایەتی چین و توێژ و پیشە جیاوازەکانیش، وشیار و ئاگاداربن، بەناویانەوە بازرگانی نەکرێت.”