ستیڤن هۆكینگ زانای زانستی فیزیا و گه‌ردوونناسی له ته‌مه‌نی 76 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، هۆكینگ هه‌رچه‌نده به درێژایی ژیانی گیرۆده‌ی نه‌خۆشی “ALS” بوو، به‌ڵام بووه یه‌كێك له به‌ناوبانگترین له‌سه‌ر ئاستی پیشه‌یی و مرۆڤایه‌تیش رێزێكی زۆری لێده‌گیرا.
هۆكینگ له ژیانیدا بووه باڵیۆزی میللی زانسته‌كان و زۆر په‌رۆش بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی بگه‌نه مرۆڤی ئاسایی و كتێبه‌كه‌شی ” مێژوویه‌كی كورتی كات” زۆترین فرۆشی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه نازانرێت كه توانیویانه كتێبه‌كه تا كۆتایی بخوێننه‌وه، هه‌روه‌ها هۆكینگ به‌شداری له چه‌ند پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنیشدا كراوه و ده‌نگیشی له چه‌ندین تۆماردا به‌كارهێنراوه.
ستیڤن ئێدوارد هۆكینگ له ٩ كانونی دوووه‌می ساڵی 1942 له شاری ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا له دایكبووه، باوكی پسپۆری بواری بایۆلۆجی بووه و خانه‌نشین بووه و له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له ترسی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌ڵاتوون بۆ له‌نده‌ن و له‌وێ نیشه‌جێبوون.
هۆكینگ له له‌نده‌ن و له ناوچه‌ی سانت ئه‌لبانز گه‌وره بووه، دوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی ئه‌كادیمی له فیزیادا له ئۆكسفۆرد چووه‌ته زانكۆی كامبریدج بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی زانستی كۆزمۆلۆجیا.
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا هۆكینگ خولیای ئه‌سپسواری و سه‌وڵ لێدانی هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشی ” ALS” له‌كاتی خوێندنیدا له كامبریدج به شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واوتی دووچاری ئیفلیجی بووه.
كاتێك له ساڵی 1964دا ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار هاوسه‌رگیری بكات، پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند لانیی زۆر دوو بۆ سێ ساڵی تر ده‌ژی، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی پیشبینه‌نه‌كراو هێواش په‌ره‌یسه‌ند. هۆكینگ خاوه‌نی سێ كوڕه، له ساڵی 1988دا كێبه‌كه‌ی ” مێژوویه‌كی كورتی كات”ی چاپ و بڵاوكرده‌وه و زیاتر له 10 ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشرا.
هۆكینگ ئه‌و دیارده‌یه‌ی دۆزییه‌وه كه دواتر به ” تیشكدانه‌وه‌ی هۆكینگ” ناونرا، به‌وه‌ی چاڵه ره‌شه‌كانی ئاسمان تیشك ده‌ده‌نه‌وه پاشان تیشكه‌كان شیته‌ڵ ده‌بن و نامنێنن، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش ناسراوه كه توانایه‌كی ده‌گه‌مه‌نی هه‌بوو بۆ وێناكردنی چاره‌سه‌ره زانستییه‌كان به بێ هیچ حسابات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام له‌وانه‌یه ” بیردۆزی هه‌موو شتێك” ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه گه‌ردوون به گوێره‌ی چه‌ند یاسایه‌ك گه‌شه ده‌كات زیاتر وایكردبێت سه‌رنجی بۆ رابكێشن.
هۆكینگ ده‌ڵێت” ئه‌م یاسایانه ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌نه‌وه كه په‌یوه‌ستن به دروستبوونی گه‌ردون و بۆ كوێ ده‌چێت؟ و ئایا كۆتایی هه‌یه؟ و چۆن كۆتایی دێت؟ و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌مان دۆزییه‌وه ئه‌وا ئه‌و كاته وێناكردنی عه‌قڵی خواوه‌ندمان ده‌بێت.
هۆكینگ بڕوای وابوو كه نه‌خۆشییه‌كه‌ی چه‌ند شتێكی باشی پێبه‌خشیوه و ده‌یوت پێش ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ببێت هه‌ستی به بێتاقه‌تی ده‌كرد و كاتێك نه‌خۆشییه‌كه‌شی په‌ره‌ی سه‌ند ژیانی پشتی به كه‌سانی تر ده‌به‌ست و زۆرجار سوپاسی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوووه كه بۆ زیاتر له 20 ساڵ خزمه‌تی كرد و هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی تووشی شۆك بوون كاتێك له ساڵی 1995دا هۆكینگ به‌جێیهێشت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له په‌رستیاره‌كانیدا هاوسه‌رگیری بكات.
به‌هاتنی ساڵی 2000 هۆكینگ زۆر سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه له كامبریدج ده‌كرد، و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌كرد له چه‌ند برینێكی سه‌ر جه‌سته‌ی و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه روبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ بووەته‌وه و ستیفن زۆر به نارێكی عه‌ره‌بانه كاره‌باییه‌كه‌ی لێده‌خوڕی و جه‌ختیشی ده‌كرده‌وه كه برینه‌كانی جه‌سته‌ی به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا دروست نه‌بوون.
هۆكینگ ده‌یوت مرۆڤایه‌تی بێ داهاتووه ئه‌گه‌ر رونه‌كاته بۆشایی ئاسمان و ترسی له‌وه‌ش هه‌بوو مرۆڤایه‌تی به‌هۆی جه‌نگی ئه‌تۆمییی یان ڤایرۆسێكی نوێوه له‌ناوبچێت.
له ساڵی 2014دا فیلمی ” بیردۆزی هه‌موو شتێك” به‌رهه‌مهێنرا، كه له‌سه‌ر چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی و ژیانی هۆكینگ دارێژراوه و هۆكینگ چاوی كه‌وت به ئیدی ریدیماین كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی هۆكینگی ده‌بینی.
هۆكینگ رایگه‌یاند لۆژیكییه كه بیرله‌وه بكرێته‌وه كه ژیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی تر و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی كه دانیشتوانی هه‌ساره‌كانی تر له‌وانه‌یه زه‌وی داگیربكه‌ن له پێناوی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانیدا.
هه‌روه‌ها هۆگینك ده‌ڵێت” سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه‌كه‌ی، به‌ڵام توانیویه‌تی خێزانێكی سه‌رنجڕاكێش پێبكهێنێت و له پیشه‌كه‌شیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.”
سەرچاوە:سایتی دیبلۆمات مەگەزین
و: نامیق ڕەسوڵ