لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی نۆ مانگدا ٣٥ ژن کوژراون و ٥٧ژن-یش خۆیان کوشتووە، ٢٠٧ ژن-ی دیکەش سووتاون و خۆیان سوتاندووە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان، ئاماری نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵی، توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ئەم نۆ مانگەدا، ٣٥ ژن کوژراون و ٥٧ ژن خۆیان کوشتووە، ئەو دوو حاڵەتەش بە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو کوشتن کەمی کردووە و خۆکوشتن وەک خۆی ماوەتەوە، کە ٣٨کوژرابوون و ٥٧ ژنی دیکەش خۆیان کوشتبوو.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانە، ٢٠٧ ژن لە هەرێمی کوردستان سووتاون و خۆیان سووتاندووە، کە ١٢٥ ژن سووتاون و ٨٢ ژن خۆیان سووتاندووە، بۆیە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو سووتان زیادی کردووە و خۆسووتاندن کەمیکردووە، کە سووتان ١١١بووە و خۆسووتاندن ٨٥ بووە.
لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ٩٤ حاڵەتی دەستدرێژیی جنسیی تۆمارکراوە، بەڵام لە نۆمانگی ساڵی ڕابردوو حاڵەتەکان زیاتر بوو، کە٩٧ حاڵەت بوو.
هەروەها لە ئەمساڵدا ڕێژەی سکاڵاکردن زیادیکردووە و بەپێی ئامارەکە هەشت هەزار و ٤٠٩سکاڵا تۆمار کراون، لەکاتێکدا ڕابردوودا شەش هەزار ٨٥٧ سکاڵا تۆمار کرابوون.