ڕۆژ به‌ڕۆژ دیارده‌ی خۆكوشتن له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیس له‌یه‌ك مانگی ئه‌م ساڵدا به‌راورد به‌ساڵی پار خۆكوشتن دو هێنده زیادی كردوه. زۆرینه‌ی قوربانییه‌كانیش له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدان‌و بە‌چه‌ك یا له‌رێگه‌ی خۆ هه‌ڵواسینه‌وه كۆتاییان بە‌ژیانی خۆیان هێناوه.
ئا: مه‌زهه‌ر كه‌ریم
ئه‌گه‌رچی تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی‌و گشتگیر بۆ هۆكاری زیاد بونی ڕوداوه‌كانی خۆكوشتن ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌پسپۆڕان‌و په‌یوه‌ندیداران خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵك بە‌یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌زانن.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بیژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی زادبونی روداوه‌كانی خۆكوشتن به‌تایبه‌ت له‌دو مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، وتی “ڕوداوه‌كانی خۆكوشتن زیادیان كردوه‌و له‌دو مانگی ئه‌م ساڵدا هه‌شت حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆمار كراوه. هۆكاره‌كان زۆرن، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانی دارایی. هۆكارێكی دیكه بریتییه له‌كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه به‌چاره‌سه‌ر ناگه‌ن‌و وا له‌كه‌سێك ده‌كه‌ن بڕیاری خۆكوشتن بدات. یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاره‌كانی خۆكوشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دراما‌و فلیمه بیانیه‌كان كه به‌بێ هیچ به‌رپرسیاریه‌تێك كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه په‌خش ده‌كرێن‌و ده‌یان شێواز‌و جۆری خۆكوشتن پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌و هانده‌ر بۆ هه‌رزه‌كاران دروست ده‌كات”.
وته‌بیژه‌كه‌ی پۆلیس ئاشكرایشی كرد “بونی چه‌ك له‌ماڵه‌كاندا یه‌كێكی تره له‌هۆكاره‌كان. ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاری خۆكوشتن ده‌دات، له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا په‌لاماری چه‌كه‌كه ده‌دات‌و خۆی ده‌كوژێت، ئه‌نجامدانی عه‌مه‌له‌یه‌كه خێراتره به‌راورد به‌شێوه‌كانی تری خۆكوشتن، وه‌ك حه‌ب خواردن‌و خۆسوتاندن. چونكه زۆر كه‌س هه‌بوه حه‌بی خواردوه یان ویستویه‌تی خۆی بسوتێنێت، به‌ڵام فریایی كه‌وتون‌و رزگاركراوه”.
د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان جیاواز له‌وته‌كانی وته‌بیژی پۆلیس، ئاماژه بۆ هۆكاره ده‌رونییه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت “منداڵانی ساڵی هه‌شتاكان ئێستا گه‌نجن. ئه‌وكاته‌ی له‌سكی داكیاندابون‌و هێشتا نه‌هاتونه‌ته دونیاوه باجی كێشه‌و گرفته‌كانی بارودۆخی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان داوه. زۆربه‌ی ده‌رونزانه‌كان بڕوایان وایه پێنج ساڵی یه‌كه‌م بنه‌مایه بۆ كه‌سیه‌تی مرۆڤ. باشه پێنج ساڵی یه‌كه‌م شه‌ڕی عێراق‌و ئێران بوه، ئه‌و منداڵه باوكی سه‌رباز بوه، جه‌یشی شه‌عبی بوه، فیراربوه، ته‌قوتۆق‌و تۆپباران‌و شه‌ڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌رونی ئه‌و منداڵه دروستكردوه”.
وتیشی “له‌دوای شه‌ڕی عێراق‌و ئێرانیشه‌وه داگیركردنی كویت، كۆڕه، شه‌ڕی ناوخۆ‌و شه‌ڕی داعش… هتد. ئه‌مانه وا له‌هه‌رزه‌كار ده‌كه‌ن له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه كه‌سێكی ته‌ندروست نه‌بێت‌و كۆمه‌ڵێك گرێ‌و گۆڵی ده‌رونی بۆ دروست ببێت. ئه‌م قه‌یرانه‌شی به‌سه‌ردا دێت كه هه‌مو كه‌سێك ناتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت. ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی خێزانییان هه‌یه، یان بێ دایك‌و باوك گه‌وره‌بون، یا توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه… ئه‌گه‌نه حاڵه‌تێك هیچ چارێكیان نامێنێت، له‌ویادا ده‌ته‌قنه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و كه‌سانه له‌ڕوی ده‌رونیشه‌وه لاوازن، بۆیه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه خۆیان بكوژن”.
له‌باره‌ی جیاوازی ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌نه‌كان‌و هۆكاره جیا جیاكانی خۆكوشتن ئه‌وه‌شی وت “ئه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا خۆیان ده‌كوژن، نه‌یان توانیوه گرنگی به‌خۆیان بده‌ن. هێشتا پاشكۆی دایك‌و باوكیانن، منداڵێكی نازداربون. كاتێك له‌جێگه‌ی دایك‌و باوكیان كچێك هه‌ڵده‌بژێرن یان كچێك كوڕێك هه‌ڵده‌بژێرێ‌و سه‌ركه‌تو نابن، خۆیان ده‌كوژن. به‌ڵام به‌ته‌مه‌نه‌كان هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌یان بە‌زۆری بۆ كێشه خێزانیه‌كان‌و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌دوخێكدایه ده‌زانێت چاره‌سه‌ری نیه، بێزاربوه له‌ژیان”.
د. كه‌ریم شه‌ریف وتیشی “منداڵ به‌ده‌گمه‌ن خۆی ده‌كوژێت. ده‌بێت ئه‌و كه‌سه هه‌ست به‌ناسنامه‌ی خۆی بكات‌و توانایی ئه‌وه‌ی هه‌بێت هۆكاره‌كانی خۆكوشتن به‌كار بهێنێت ئه‌و كات خۆی ده‌كوژێت. به‌پێی ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی كراون له60% بۆ 70% ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن ته‌مه‌نیان له‌نێوان شانزه ساڵ بۆ سی‌و پێنج ساڵدایه. به‌هۆكاری جیا جیا خۆیان ده‌كوژن كه به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستادا قه‌یرانی ئابوری هۆكاری سه‌ره‌كییه”.
سادق هیدایه‌ت ئامۆزای ته‌ها كه‌ریم كه هه‌فته‌ی پێش‌و له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی بە‌په‌تێك خۆی خنكاند سه‌باره‌ت بە‌خۆكوشتنی ئامۆزاكه‌ی وتی “باری ئابوری‌و نه‌بونیی، ئامۆزاكه‌می گه‌یاند به‌و دۆخه. ئه‌و هیچ نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونی نه‌بو، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بو، ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كرده‌وه وه‌رگرتنی موچه‌كه‌ی بو. فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشین بو كه له‌ساڵی پاره‌وه دو موچه‌وی وه‌رگرتوه”.
له‌روی ئاینیشه‌وه، خۆكوشتن بە‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. له‌مباره‌یه‌وه د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پێنجوینی مامۆستای زانسته ئیسلامیه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی خۆشتن به‌ناجایز ده‌زانێت. ئه‌و ده‌ڵێت “هه‌مو شتێك له‌پێناوی مرۆڤدا دروستكراوه، ئه‌و نابێت له‌پێناوی شتێك‌دا خۆی بكوژێت. په‌یوه‌ست بون به‌خواوه‌و به‌هاكانی ئارامگرتن تاكه چاره‌سه‌رن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی خۆكوشتن”.
وتیشی “له‌ئاینی ئیسلامدا خۆكوشتن ڕێگه پێنه‌دراوه‌و تاوانێكی گه‌وره‌یه. خوای گه‌وره سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌به‌ن. ده‌بێت كۆمه‌ڵگاو حكومه‌تیش ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن‌و رێگه نه‌ده‌ن چیتر ئه‌و دیارده‌یه له‌كۆمه‌ڵگادا زیاد بكات”.
هۆكاره‌كان هه‌رچیه‌ك بن‌و لێكدانه‌وه‌كان چه‌ند جیاوازیش بن، هه‌مو پسپۆڕ‌و شاره‌زایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆكوشتن هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.