به‌رێز / مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محمد به‌هائه‌دین
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
به‌رێز / مه‌كته‌بـــی سیاســـی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
سڵاو و پیرۆزبایی ..
به ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به‌بۆنه‌ی (30) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له ساڵی نوێی ته‌مه‌نی یه‌كگرتوودا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازین و لێره‌وه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و یه‌كریزی زیاتری نیوان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینین بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان .
جارێكی دیكه هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و جه‌خت له سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه…
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان