لێدوانێك له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ..
شه‌وی هه‌ینی فرۆكه جه‌نكیكانی توركیا ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان كرده‌وه به‌بیانووی لێدانی باره‌گاكانی پارتی كریكارانی كوردستان . له ئاكامدا چه‌ندین گوند‌و ئاوه‌دانی ناوچه‌كه تووشی زه‌ره‌رو زیانی گیانی و ماددی بوون .ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین ، له كاتێكدا هه‌موولایه‌ك چاوه‌روانی ئه‌وه‌بوو كه پرۆسه‌ی ئاشتی به قۆناغی چاره‌سه‌ری بكات ،به‌لام به‌م هیرشانه ده‌وڵه‌تی توركیا پرۆسه‌كه‌ی خسته زێر پرسیاره‌وه . گوومان له‌وه‌دانیه كه هیرشی سه‌ربازی و زمانی شه‌ر هه‌ركیز ناكۆكیه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. بۆیه بێویسته دیالۆك و گفت‌و وكۆ جاریكی دیكه بێنه پێشه‌وه‌و درێژه به پرۆسه‌ی ئاشتی بدرێت تا له رێگی دیموكراسی و پێكه‌وه‌زیان دۆخه‌كه به چاره‌سه‌ری بكات ..
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/7/2015