بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (نەزیفە کریم قادر) رادەگەیەنین کە دەکاتە دایکی هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و هاوڕێ ئومێد محمد کارمەندی رادیۆی ئاشتی .
ئەو کۆستەیە لەناخەوە خەمباری کردین و هاوبەشی خەمتانین، بەهیواین ئەوە دواناخۆشی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێت، ئێوەش بە هێز و ئیرادەی بەهێزتان بەسەر ئەو کۆستەدا زاڵبن .
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێدەگەیەنین و لەپاڵتاندا رادەوەستین .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
هەولێر