عوسمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 182 هه‌زار ئاواره هاتونه‌ته پارێزگای سلێمانی‌و ژیانی ئاواره‌كانیش روو له‌خراپبوون ده‌كات.
عوسمان مسته‌فا، ئەوەشی وتووه: به‌هۆی شه‌ڕی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام هاتنی ئاواره رووی له‌زیادبوونه، له‌ساڵی 2014ه‌وه تا ئێستا زیاتر له 182 هه‌زار ئاواره هاتونه‌ته پارێزگای سلێمانی.
وتیشی: پێویسته حكومه‌تی به‌غدا هاوكاری زیاتری ئاواره‌كان بكات، به‌تایبه‌تی ئاواره‌كانی سلێمانی‌و به‌هۆی هاوكاری نه‌كردنی ئاواره له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانیشه‌وه پێده‌چێت ژیانیان به‌ره‌و خراپبوون بڕوات.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچ‌و كۆچبه‌رانی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زیاتر له‌هه‌زار خێزانی ئاواره له‌كه‌مپی عه‌ربه‌ت نیشته‌جێبوون له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌مپه بۆ 300 خێزان دروستكراوه.