حكومه‌ت رێژه‌ی باجێكی ناهاوتا به‌گیرفانی هاوڵاتیان ده‌سه‌پێنێت له‌كاتێكدا (فه‌رمانبه‌ران‌و چینی كار) تائاستی بێهیوایی داهاتیان دابه‌زیوه، به‌ڕای شاره‌زایه‌كی ئابوریش بێت “حكومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی هه‌ڵیانده‌گرێت، هه‌نگاوی ئابوری نین‌و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانێكن كه خه‌ڵك دۆخی كه‌مێك باشبوه”.
ئا: وریا حسێن:
غازی ره‌شید دانیشتوی شاری سلێمانیه ئه‌و پێشتر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی ده‌ستێگڕی پێبوه له‌ناوشار خوارده‌مەنی ده‌فرۆشت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی زۆربونی هاوپیشه‌و نه‌دۆزینه‌وه‌ی هیچ جۆره كارێك بێكار كه‌وتوه، ئه‌و ده‌ڵێت “خه‌ڵك تاسه‌ر ئێسقانی گه‌یشتوه، به‌جۆرێك هیچ كه‌سێك نیه له‌م قه‌یرانه‌دا پریشكی سه‌ختی به‌رنه‌كه‌وتبێت”.
به‌گوێره‌ی ئامار‌ێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم رێژه‌ی هه‌ژاری له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوەتە ١٤%و له‌حاڵه‌تی ئاسایی تپێه‌ڕیوه، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسیداری هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا كه 12% تێپه‌ڕیكردوه.
غازی گه‌وره‌ترین ترسی ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی باج زیادبكرێت وه‌كو باسده‌كرێت، ترسه‌كه‌ی به‌جۆرێكه ونبونی ئاینده‌ی خۆی‌و منداڵه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌و له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌توانێت باج بداته حكومه‌ت ئه‌وه‌ی وت “به‌م حاڵه‌وه كه داهاتم هیچ نیه باجی چی بده‌م؟” به‌م پرسیاره وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاوێنه‌ی دایه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی زۆری كه‌رته‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كه له‌ئابوریدا ئه‌م دیارده‌یه پێی ده‌وتریت “تایبه‌تسازی”، ئه‌مه وایكردوه حكومه‌ت به‌بێ ره‌چاوكردنی باری دارایی هاوڵاتیان هاوسه‌نگكردنی خه‌رجی‌و داهاتی تاك ده‌ستبكات به‌دانانی پلانی سه‌پاندنی باج‌و لادانی پاڵپشتی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان.
نیهاد محمه‌د سه‌رۆكی به‌شی بانك له‌زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی شیكردنه‌وه بۆ ئه‌م پرسه ده‌كات‌و ره‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت، باوه‌ڕی وایه ئه‌م كاره‌ی حكومه‌ت ده‌یكات خۆدزینه‌وه‌یه له‌ئه‌ركی ده‌وڵه‌تداری نه‌ك به‌ره‌و‌پێشبردنی ئابوری هه‌رێم‌و زیادكردنی داهات، ئه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌م كاره‌ی حكومه‌ت ده‌ستی داوه‌تێ ناهه‌وسه‌نگی له‌نێوان داهات‌و خه‌رجی تاك دروستده‌كات، چونكه ئه‌وه‌ی وه‌كو باج له‌هاوڵاتی وه‌ردگیرێت زیاترە له‌و داهاته‌ی تاك ده‌ستیده‌كه‌وێت”.
ئه‌و ئابوریناسه باوه‌ڕی وایه ئه‌م جۆره پلانه‌ی حكومه‌ت ده‌ستیداوه‌تێ تاوانكاری ئابوری‌و هه‌ژاری بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌ڵێت “باوه‌ڕموایه ئه‌وه‌ی ساڵانی رابردو عێراق بۆ خه‌ڵكی كوردستانی دابینكردبو، ئێستا ئه‌وان تۆڵه‌ی ئه‌و ساڵانه له‌خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ی ساڵانی رابردو پەیدایان کردوە لێیان وه‌رده‌گرنه‌وه”.
هاوكاتی قسه‌ی ئابوریناسه‌كه، چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت زۆرترین ترسیان له‌وه هه‌یه له‌وه‌ی ئێستا تێیدان زیاتر نغرۆی هه‌ژاری ببن‌و ژیانیان سه‌ختتر بێت له‌وێنه‌ی كه‌مئه‌ندامان كه ئێستا نمونه‌ی چینی “هه‌ژار”ی كۆمه‌ڵگان.
سامان حسێن سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌وان ساڵی رابردو ته‌نها5 موچه‌ی60 هه‌زاری بۆ90 هه‌زاریان له‌حكومه‌ت وه‌رگرتوه، وتی “به‌م موچه‌یەوه باجی چی بده‌ین به‌حكومه‌ت، خۆ ئه‌بێت حكومه‌ت ئه‌ونده هه‌ڵوێستی هه‌بێت حسابێك بۆ ژیانی خه‌ڵكی بكات”.
ئه‌و باسی ئه‌وه‌شده‌كات كه ئه‌وان وه‌كو خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان توانای دانی ئه‌و باجانه‌یان نیه کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیازی سه‌پاندنی هه‌یه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “هیچ پاره‌یه‌كمان نیه تاباج بده‌ین به‌حكومه‌ت، هه‌مانه‌و نیمانه ئه‌و پاره‌یه بو کە حكومه‌ت ده‌یدانێ ئه‌ویش خۆی خواردی”.
حكومه‌ت به‌بێ چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر بڕیارێكی بوێت ده‌ریده‌كات، بۆیه ئێستا هیچ رێگرییه‌ك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م حكومه‌تدا تاوه‌كو بڕیاره‌كانی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌سه‌پێنێت.
عومه‌ر عینایه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌وانی‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان له‌هیچ نیه وتی “زه‌وی وه‌رده‌گیرێت ئاگامان لێنیه، كاره‌با ده‌درێته كه‌رتی تایبه‌ت ئاگامان لێنیه، پاره‌ی خۆڵ‌و خاشاك وه‌رده‌گیرێت ئاگامان لێنیه، ئاگامان له‌هیچ نیه”.
عومه‌ر عینایه‌ت جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای په‌كخستنی په‌رله‌مان هاوكاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی نه‌كردوه، وتی “وه‌كو په‌رله‌مانتار ناتوانن هیچ جۆره لێپێچینه‌وه‌یه‌ك له‌حكومه‌ت بكه‌ین”.
ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی ناهه‌سه‌نگی سه‌پاندنی باج ره‌نگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی نه‌دانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بخرێته به‌رده‌م، بۆیه به‌ڕای ئابوری‌ناسان پێویسته پێش هه‌ڵگرتنی پاڵپشتی كه‌رته‌كان باری گوزه‌رانی هاوڵاتیان باشبكرێت پاشان باج به‌بارتاقای داهات بسه‌پێنرێت.