بەڕێوەبە‌رێكی راگەیاندنی وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات پێداچوونه‌وه به‌سیستمی خوێندن له حوجره و قوتابخانه ئاینیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، پێشیوایه ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه ناو داعش، رۆژگارێك له‌و شوێنانه خوێندویانه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چنه ناو داعش له‌قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانی ژیاندا له‌حوجره یان مزگه‌وت و مه‌دره‌سه و په‌یمانگه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف خوێندویانه “هه‌ندێ له‌براده‌رانی وه‌زاره‌ت خۆیان عاجز ده‌كه‌ن و پێیان ناخۆشه”.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رووده‌كاته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و قسه‌یه‌یان لا ناخۆشه و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو داعش به‌بیانوی(جیهاد) ده‌ڕۆن و بۆ لای گروپێكی ئیسلامی ده‌ڕۆن كه ئاڵای (لا اله الا الله) و (الله اكبر)یان به‌رز كردۆته‌وه و پشت به ته‌فسیر و بنه‌ما فیقهیه‌كان ده‌به‌ستن و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌حوجره و مه‌دره‌سه ئیسلامیه‌كان و مزگه‌وته‌كانی خۆمانه‌وه هه‌یه نه‌ك به یانه و گازینۆكان.
نه‌قشبه‌ندی ده‌شڵێت: با ئازایانه دان به‌راستیه‌كاندا بنێین و چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕیه‌كان بكرێن نه‌ك پاساوی عاتیفیانه‌ی بۆ بهێندرێته‌وه.
نه‌قشبه‌ندی ئاشكراشیده‌كات: نزیكه‌ی 200 حوجره و مه‌دره‌سه‌ی ئیسلامی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، كه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بوون و زیاتر له (7) هه‌زار كه‌س له‌و شوێنانه ده‌خوێنن، مه‌نهه‌ج و به‌رنامه‌ی ئه‌و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییانه كۆنه و هیچ ده‌ستكارییه‌كی نه‌كراوه و سیتمه‌كه‌شیان سعودی، سودانی، یه‌مه‌نی و عێراقییه و هیچ تایبه‌تمه‌ندی كوردی‌یان پێوه دیار نییه.
سەرچاوە : خەندان