كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان بەیاننامه‌یه‌كیان بۆ پاڵپشتی کردنی عەفرین دەرکرد و هەڵوێستی باشووری کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستانیان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ئاشکرا کرد.
بەیاننامەکە لە لایەن ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی ئەبو تارا و بە بەشداری تەواوی بەشداربووانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژی نەتەوەیی باشووری کوردستان و نوێنەری بەشەکانی دیکەی کوردستان خوێندرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: عەفرین واری بەرخۆدان و شەرەفە، دوژمنانی گەلی کورد بە نیازن دەستکەوتەکانی کوردستان و خاکی کوردستان له‌ناوبه‌رن، بەڵام ئێمە پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نین کە ئەوەتان بۆ ناچێتەسەر و ئێمە بە شه‌ڕڤانان و گەلی عەفرین سەرفەرازین.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوه، دەوڵەتی تورکیا لە خاکی خۆی تێر نابێت و ئێستا چاوچنۆکانە چاوی بڕیوه‌ته خاکی کوردستان و عەفرینێکی ئاشتیخواز و ئارام قبووڵ ناکەن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژی نه‌ته‌وه‌یی باشووری كوردستاندا هاتووه، ده‌بێت باش بزانن کە ئەو هەوڵه‌ی تورکیا بۆ داگیرکاری خەیاڵێکی خاوە. دەوڵەتی تورکیا لەسەر کورد مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌یه‌وێت کۆمەڵکوژی ئه‌نجام بدات، ئێمە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا قبووڵ ناکەین.
https://www.youtube.com/watch?v=c0NU2EvmMt0