لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ “رێگە مەدەن عەفرین ببێتەوە بە كۆبانێ‌ یەكی دیكە”

“رێگە مەدەن عەفرین ببێتەوە بە كۆبانێ‌ یەكی دیكە”

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

ژمارەیەك چالاكوان‌و ئەكادیمستەكانی جیهان، كەمپینێك بۆ داكۆكیكردن لە عەفرین لەژێر ناونیشانی “رێگە مەدەن عەفرین ببێتەوە بە كۆبانێ‌ یەكی دیكە” رادەگەیەنن، داوا لە هەریەك لە روسیا‌و ئێران‌و ئەمریكاش دەكەن رێگربن لە هێرشی سوپای توركیا بۆسەر سنورەكانی سوریا.

ئەوان دەڵێن “ئێمە كە لەخوارەوە واژمانكردوە، وەك خەڵكانی ئەكادیمی‌و داكۆكیكار لەمافەكانی مرۆڤ، داوا لەسەركردەكانی روسیا‌و ئێران‌و ئەمریكا دەكەین رێگە نەدەن سەروەری سنورەكانی سوریا لەلایەن توركیاوە پێشێل بكرێت، جەخت لەوە دەكەینەوە رێگە بەخەڵكانی عەفرین بدرێت لەسایەی ئاشتیدا بژین، عەفرین كە زۆربەی دانیشتوانەكەی لەپێكهاتەی نەتەوەی كوردن، یەكێكە لەسەقامگیرترین‌و ئاسایشترین ناوچە لەسوریا”.

ئاماژە بەوەشدەكەن عەفرین لەماوەی 5 ساڵی رابردو توانیویەتی بەهاوكارییەكی ئێجگار كەمی نێو دەوڵەتی ژمارەیەكی زۆر پەنابەر لەخۆ بگرێت، ئەكادیمی‌و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ دەڵێن “عەفرین ئەوەندە پەنابەری لەخۆ گرتوە كە ژمارەی دانیشتوانەكەی بوە بە دو هێندە، كە دەكاتە 400 هەزار كەس”، رایدەگەیەنن لە ئێستادا عەفرین بە دوژمن دەورە دراوە، ئەو گروپە جیهادیانەی توركیا پشتیوانییان لێدەكات، وەك “القاعیدە‌و توركیا”.

ئاماژە بەوەشدەكەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا هەرەشە لەهاوپەیمانە كوردەكانی ئەمریكا دەكات بەتیبەت یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە”، هەروەها دەڵێن “هەرچەندە یەپەگە ماوەیەكی دور‌و درێژە لە هەریەك لەو شارۆچكانەدا كە لەدەستی داعش رزگاری كردون، كۆنسەی دیموكراتی دروستكردوە‌و هیچ پەیوەندییەكی بە توركیاوە نیە، بەڵكو لەدانیشتوانی ئەو ناوچانە كە بەرۆئاوا ناسراوە دەیەوێت وەك هێزێك پارێزگاری لەمرۆڤی كورد‌و نەتەوەكانی تر بكات، كە لەناوچەی فیدراسیۆنی دیموكراتی سوریا دەژین ، لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا توركیا بەتیرۆرست تۆمەتباریان دەكات”.

ئاماژە بەوەشدەكەن توركیا هێزێكی زەبەلاحی هێناوەتە سەرسنورەكانی عەفرین، پێشیان وایە ئەردۆگان، تەنها لەپێناوی تۆڵە كردنەوە لە كورد دەیەوێت ناوچەیەكی ئارام لەناو ببات‌و ژیانی خەڵكانی مەدەنی ناوچەكە بخاتە مەترسیەوە‌و بەهێزێگی گەورەوە پەلاماری خەڵكی عەفرین بدات”.

ئەوان دەڵێن ” پەلامارێكی لەو جۆرە بۆسەر خەڵكی ئاشتیخوازی عەفرین پەلاماردانێكی ئاشكرایە بۆسەر ناوچەیەك كە بەشێوەیەكی‌و ئاشتی‌و دیموكراسیانە بەرێوە دەبرێت، توركیا ناتوانێت بەبێ‌ پشتیوانی روسیا‌و ئێران‌و بێ‌ دەنگی ئەمریكا، ئەو هێرشە ئەنجامبدات، گەلی كورد لەپێناوی رزگاركردنی جیهان لەدەستی تیرۆر‌و داعش هەزاران گەنجی لەریزەكانی یەپەگە‌و هێزەكانی ژنان یەپەژە كردە قوربانی”.

ئەوان رایدەگەیەنن ئێستا ئەركی سەرشانی ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە پشتیوانی لە گەلی كوردستان بكەن، هەروەها داوا لەبەرپرسانی ئەمریكاو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكەنسەقامگیری‌و ئاسایشی عەفرین بپارێزن‌و رێگە نەدەن چیتر توركیا لەناو سوریا و بەدرێژایی سنورەكانی ئەو وڵاتە هێرش‌و پەلاماردان ئەنجامبدات.

ناوەكان:

نوام چومسكی

مایكڵ واڵز : زانكۆی پرینستۆن

چارلۆت پەنج: زانكۆی رۆتگەرس

تۆد تیتلین : زانكۆی كۆڵمبیا

دەیڤید گرایەر : سكوڵی ئابوری لەندەن

نەجد العالی : زانكۆی SOAS

دەیڤید هارڤی : ناوەندی CUNY

مارینا سترین

بێڵ فلێجەر : سەرۆكی پێشوی ترانس ئەفریقا

دەیڤید فلیپس : زانكۆی كۆڵمبیا

جۆی لۆرنس : فۆتۆگرافەر، دەرهێنەر

دیبی بوكیدی : نوسەر‌و رۆژنامەنوس

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە