لەبەیاننامەیەکدا مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەرکەوتنەکانی گەلی کورد لە کۆبانێ لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکا ،ئەمەی خوارەوە دەقی راگەریاندنەکەیە :
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی گه‌لی کوردستان
به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی داستانی خۆراگری کۆبانی به‌سه‌ر تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) به‌گه‌رمی به ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ین .دوای (133) رۆژ له خۆراگری و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی شه‌رڤانان سه‌ره‌نجام رۆژی 26/1/2015 به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئازادی و سه‌رکه‌وتنی کۆبانی تۆمارکرا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش بووه هیمای خۆراگری و به‌رخودانی گه‌له‌که‌مان به‌رانبه‌ر داگیرکاران هو ناحه‌زانی دژ به گه‌له‌که‌مان و گیانفیدایی کچ و کوڕانی کورد ئه‌وه‌ی سه‌لماند که هه‌موان له سه‌نگه‌ری به‌رگری خاکی نیشتیماندان … جارێکی دیکه به‌گه‌رمی پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه ده‌که‌ین
مه‌کته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان
27/1/2015