لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن کەرکوک :بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکا ..

کەرکوک :بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی فراوانی هێز و لایەنە سیاسیەکان دەکا ..

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

رۆژی پێنج شەممە ( ١٨\١\٢٠١٨ ) هاورێ هاشم علی بەرپرسی ناوەندی کرکوکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی فراوانی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لەبارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک بە مەبەستی پلانی تۆکمەتر بۆکاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەکان و رێکخستنەوەی ریزەکانی گەلی کوردستان کە دوایی رووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو شلۆقیەکی بەخۆیەوە بینیوە .
جێگای باسە لەم کۆبوونەوەیە وەفدی بزووتنەوە بە بەرنامە و ستراتیژێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەشداریکرد و داوایی کرد پیوسیتە بەرژەوەندی تەسکی حزبی بەلاوە بنرێت و هەمووان لە خزمەتی ئەمنیەت و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی شارەکدا بین .

کۆبوونەوەکە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە کۆتایی هات و بڕیاروایە لەپیناوی رێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان لایەنەکان و باردۆخی شارەکە کۆبوونەوەکان درێژەی هەبێی .

0 FacebookTwitterPinterestEmail