لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی بزووتنەوەکەمان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هێز و لایەنە سیاسیە عێراقی و کوردستانیەکان دەکا

وەفدێکی بزووتنەوەکەمان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هێز و لایەنە سیاسیە عێراقی و کوردستانیەکان دەکا

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

hawre qaharلەسەر بانگێشتی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق رۆژی ١\٧\٢٠١٦ ، وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و مامۆستا خالید ئەندامی پەیوەندییەکان ، بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی هێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و کوردستان و نوێنەر و باڵوێزی وڵاتان لەشاری هەولێر  .

لقی هەولێری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لەسەرەتادا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و لەرێگای بەیاننامەیەکدا باسی لە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و کرد ،هاوکاری و هەمەهەنگی نێوان هێز و پارتە سیاسیەکان جەختی لەسەر کرایەوە و دوایین ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەکانی ناوچەکە و هاوکاری و هەمەهەنگی نێوان هیز و لایەنە سیاسیەکان لە عێراق و کوردستان گرینگترین تەوەری قسە و باسەکان بوو ، دواتر هەموو لایەک لەسەر خوانی رۆژوو شکاندن دانیشتن و بەیەکەوە رۆژوویان شکاند .

0 FacebookTwitterPinterestEmail