ئه‌مڕۆ ئه‌و شۆفێره‌ی به گرووپ گرتوومانه و هاتوچۆمان پێ ده‌كات، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شكابوو، بۆیه ده‌ستم له تاكسییه‌ك ڕاگرت، له زانكۆوه تا ماڵه‌وه‌م بباته‌وه، به چه‌ند ده‌مگه‌یه‌نی؟ تۆ سواربه ڕێك ده‌كه‌وین. له دواوه سوار بووم و ده‌ستی به پرسیاره‌كانی كرد، له كوێ ده‌خوێنی، هاوڕێت زۆره، ده‌توانین ببین به دوو هاوڕێی باش.. هتد، ئاماژه‌كانی چاوی و مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی و ده‌نگی بڵندی گۆرانیی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ولاوه بوه‌ستێ. ده‌بێ تا ده‌گه‌مه ماڵه‌وه، ده‌ستم له‌سه‌ر دڵم بێت و ڕووم بۆ لایه‌كی پێچه‌وانه وه‌ربگێڕم، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێی پێ نه‌ده‌م به‌رده‌وام بێت له قسه‌كانی و زوو نه‌جاتم بێت، ئه‌گه‌رچی ڕێیه‌كه چه‌نده، هێنده‌ی تر دووری ده‌كاته‌وه و پێچاوپێچی پێ ده‌كات، تا كاتی ته‌واوی هه‌بێ بۆ قسه‌كردن و سنوور بهزاندنهكانی.
ئه‌مه كورته‌یه‌كه له یه‌كێك له چیرۆكه دووباره‌كانی هه‌میشه كچان له‌گه‌ڵ سواربوونی تاكسی تووشی ده‌بن و ئیتر ده‌بێ تووشی دنیایه‌ك دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژان و له‌رزین بن، تا ده‌گه‌نه‌وه ماڵه‌وه. خه‌تای كێیه؟ شۆفێری تاكسی گۆش نه‌كراون، یان خه‌تای حكوومه‌ته كه هیچ بیمه‌یه‌كی بۆ سه‌لامه‌تی سه‌رنشین ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه.
هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شۆفێری تاكسی، شتێكی ئاسایییه و له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می و بێ بایه‌خی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گواستنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی كوردستان له‌لایه‌ك و بێڕێزیكردنی شۆفێرانی تاكسی و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌بوونی چاودێرییه له‌لایه‌كی تر، وای كردووه ئه‌م دیارده‌یه بگۆڕێت بۆ دۆخێكی تۆقێنه‌ر له كوردستان به گشتی و لای كچان به تایبه‌تی. ئایا ده‌زانن به‌شی زۆری هۆی ئه‌وه‌ی كچان ئاوات ده‌خوازن ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ، ته‌نیا له‌به‌ر ڕزگاربوونه له شۆفێری تاكسی؟
له زۆرینه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، ئۆتۆمبێلی تاكسی سه‌ربه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ناسراون، سه‌رنشین به ئاسانی ده‌توانن هاتوچۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، هه‌ر كاتێك ڕووداوێكی نه‌خوازراو له نێوان شۆفێر و سه‌رنشیندا ڕووی دا، ده‌توانێت له ڕێی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی شۆفێره‌كه كاری لێ ده‌كات چاره بكرێت و لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌یه یه‌خه‌ی بگیرێ. واته ئه‌گه‌ر شۆفێر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر سه‌رنشینه‌كه‌ی كرد، ده‌توانێت لای كۆمپانیاكه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات و به سزای خۆی بگه‌یه‌نێت. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر خۆی دانانی ئه‌و سیسته‌مه ڕێگره له‌وه‌ی بیر له‌و هه‌موو سنووربه‌زاندنانه بكاته‌وه كه ئێسته له كوردستان ده‌گوزه‌رێ.
له كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی گونجاو بۆ تاكسی تا ئێسته دروست نه‌كراوه، ژنان به گشتی له هاتوچۆ به تاكسی ده‌ترسن، ناتوانن هێنده به ئاسانی متمانه‌یان پێ بكه‌ن. ئه‌م ترسه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاتوچۆ له‌م وڵاته‌دا، چونكه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه وات لێ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆفێره هاتوچۆ بكه‌یت و به سه‌لامه‌تی بگه‌یت به شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌گه‌ر ڕووداوێكی نه‌گونجاویش له نێوان شۆفێر و سه‌رنشین ڕوو بدات، هێز نییه ئه‌و شۆفێره بدۆزێته‌وه. گریمان ئه‌م جاره به‌خت یاوه‌ری سه‌رنشینه سته‌ملێكراوه‌كه بوو، پۆلیس توانی بیگرێت، سزایه‌كی شۆفێره‌كه ده‌درێت و ده‌گیرێت، به‌ڵام هیچ كام له‌م ڕووداوانه نابن به وانه تا خه‌ڵك له‌و ترسه ڕزگار بكه‌ن و شۆفێری گێچهڵكهر ته‌مێ بكه‌ن. تۆ له‌وه‌ش گه‌ڕێ ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كین، به دڵنیایییه‌وه یه‌كسه‌ر ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ كچه‌كه درێژ ده‌كرێ و ده‌گوترێ، ئه‌گه‌ر خۆی مه‌به‌ستی نه‌بوایه، ڕووی نه‌ده‌دا.
ئه‌م بێ متمانه‌ییه وای لێ هاتووه كاتێك كچێك ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ شۆفێرێكی تاكسی به‌ره‌و شوێنێك بڕوات، سه‌ره‌تا ده‌بێت ژماره‌ی ئۆتۆمبێلی تاكسییه‌كه بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕووداوێكی نه‌خوازراودا ژماره‌كه بۆ ماڵه‌وه بنێرێت، هه‌موو ده‌ست و قاچی له شوێنێكدا كۆ ده‌كاته‌وه كاتێك داده‌نیشێت، دڵی به خێرایی لێ ده‌دات، نه‌ك شۆفێره‌كه به چاوێكی خراپ ته‌ماشای بكات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌له‌فۆنێكی شۆفێره‌كه ئه‌م دڵی داده‌خورپێت و ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌نیشێت، وه‌ك سه‌تان ڕووداوه تۆقێنه‌ره‌كانی له‌لایه‌ن شۆفێری تاكسییه‌وه به‌رانبه‌ر ژنان ڕووی داوه، بفرۆشرێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی پێوه بكرێت، ئه‌م رێوشوێنانه لای زۆرینه‌ی كچانی كورد، له كاتی هاتوچۆ به تاكسی پێڕه‌و ده‌كرێت.
شۆفێره‌كانی كوردستان به گشتی، ناویان له‌ناو خه‌ڵكدا زڕاوه، ئه‌مه به‌هۆی هه‌موو ئه‌و گێچه‌ڵانه‌ی ساڵانه له‌لایه‌ن شۆفێری تاكسییه‌وه به‌رانبه‌ر سه‌رنشین ده‌كرێت، سه‌ره‌تا ئه‌م ڕووداوانه به‌رانبه‌ر ئافره‌ت ده‌كرا، به‌ڵام بێ چاووڕوویی شۆفێره‌كان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی، چه‌ند ڕووداوێكی قێزه‌ون به‌رانبه‌ر منداڵیش ڕوو بدات، چه‌ند جارێك ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو بووه‌ته‌وه كه ئه‌و شۆفێرانه‌ی هاتوچۆیان به منداڵانی قوتابخانه كردووه، ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ریان و باری ده‌روونی و ته‌ندروستییان تێك داون.
سیسته‌می هاتوچۆی كوردستان چونكه له‌و جۆره نییه كه هێڵی گشتی وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میترۆ، پاس و هۆكاره‌كانی تر هه‌بێ و بۆ هه‌موو شوێنێكت ببات، هه‌موو كه‌س ناچاره یان ئۆتۆمبێلی خۆی هه‌بێت یان په‌نا بۆ تاكسی ببات، كه‌چی تا ئێسته له كوردستان گرنگییه‌كی باش به‌م بابه‌ته نه‌دراوه، پێویسته حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ، ئاوڕێك له‌م بابه‌ته بده‌نه‌وه و به بچووكی نه‌زانن، سیسته‌مێكی گونجاو بۆ شۆفێری تاكسی دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كچ و ژنیش به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه، هاتوچۆ به ئۆتۆمبێلی تاكسی بكه‌ن و ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان نه‌بێت و ڕۆژانه نه‌كه‌ونه دۆخێكی ده‌روونیی دژواره‌وه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماڵه‌وه تا ماركێتێك ده‌ڕۆن.