لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن حكومەتی هەرێم دەستكاری لەموچەی گشت موچەخۆرانی هەرێم دەكات

حكومەتی هەرێم دەستكاری لەموچەی گشت موچەخۆرانی هەرێم دەكات

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

بەپێی پڕۆژە یاسای چاكسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بۆ پەرلەمان رەوانە كراوە، دەستكاری لەموچەی گشت موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری كوردستان دەڵێت: “حكومەت پڕۆژەیەكی باشی چاكسازی ئامادەكردووە لەبارەی چاكسازی لەكەرتی وەزیفی گشتی‌و ئەوانەی ھەرمینحەو پارەیەك لەحكومەت وەردەگرن، چونكە لەنێو وەزیفەی گشتی، كە پەیوەندی بەمووچەخۆرانەوە ھەیە چەندین كێشەمان ھەیە”.

فرسەت سۆفی دەشڵێت: بەشێكی پرۆژەكە پەیوەستە بە بەخانەنشینی‌و بەشێكی پەیوەستە بەدەرماڵە‌و بەشێكی پەیوەستە بەپلە بەرزكردنەوەو بەشێكیشی تایبەتەبە پلە تایبەتەكان، “جا لەو پڕۆژە یاسایە ھەموو كێشەكان چارەسەر كراوە.”

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی راگەیاندووە “بەشێك لەموچەخۆران بەیاسا چەند مووچەیەكیان پێدراوە و چۆن بەو یاسایە بتوانی خەرجی كەمبكرێتەوەو ناعەدالەتیش نەمینێت، بۆ نموونە پاسەوانی بەرپرسان جا حكومی بن، یاخود حیزبی ناكرێت یەكێك ١٠٠ی ھەبێت‌و ئەوەی دیكە كەمتر، بۆیە ئەمە ھەمووی رێكدەخرێت، یاخود یەكێك وەزیر نەبووە خانەنشین كراوە بەپلەی وەزیر لێی دەستێندرێتەوەو چ كارە بووە ھەر ئەوەی بۆ حیساب دەكرێت‌و خەڵكانێك لەتەمەنێكی كەم لە پەرلەمانتار و وەزیری‌و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكان خانەنشین دەكرێن، ئەمەش نامینێت‌و بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، بۆیە بەو شێوەیە كاری بۆ دەكرێت.”

فرسەت سۆفی هەروەها دەڵێت: “بەپێی پڕۆژە یاسای چاكسازی حكومەت گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف‌و گەڕاندنەوەی عەدالەت لەموچەو كەمكردنەوەی خەرجیە، بۆئەوەی كێشەی موچە چارەسەر بكرێت، چونكە بەجێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە پارەیەكی زۆر بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە.”

حكومەتی هەرێمی كوردستان  پڕۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشینی‌و موچەو دەڕماڵە بڵاوكردەوە، كە بڕیارە لەپەرلەمانی كوردستان پەسەندبكرێت.

پرۆژەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 20 ماددە پێكدێت، ئەوەش بۆ چاكسازیكردن لەموچەی خانەنشینی‌و فەرمانبەران‌و لەئەنجوومەنی وەزیران پەسەندكراوەو رەوانەی پەرلەمانیش كراوە.

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرۆژە یاساكەوە دەڵێت: “پڕۆژەیاساكە میكانیزمی ئاشكرای بۆ دانراوەو بەپێی بڕیارەكە، كە واژووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە لە 90 رۆژی یەكەمی ساڵی دارایی 2018 دەبێت بكەوێتە بواری جێبەجێبكردنەوە”.

ئامانج رەحیم راشیگەیاندووە “پڕۆژەكە پڕۆژەی هاوبەشی حكومەت ، پەرلەمان‌و دامەزراوەكانی چاودێریی‌و نەزاهەو داواكاری گشتی‌و شوورایەو دەبێت هی سەرجەم حیزبەكانیش بێت بەدێرین‌و نوێوە”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail