ئه‌و پارچه به‌هه‌شته‌ی جار جار پریشكی ئاگری دۆزه‌خی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌یگاتێ، وه‌لی پێوه‌ری به‌هه‌شت بوونه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌رزه كه پریه‌تی له فریشته‌ی میهره‌بانی خۆ به‌خش و حۆری. له‌م به‌هه‌شته‌دا ئه‌ركی حۆری و فریشته‌كان جیاوازه، رێگه گرتن له گڕ گرتنی به‌هه‌شته‌كه‌یان تاوه‌كو نه‌بێته ته‌واوكه‌ری ئه‌و دۆزه‌خه‌ی كه چوارده‌وه‌ره‌یانی داوه و پریه‌تی له جۆره مه‌خلوقێكی دڕنده و نه‌فام له به‌رگی مرۆڤدا.
ئه‌گه‌ر به‌پێی نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بێت ( نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ) خاكی كوردستانیش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌وه. ئه‌مه‌ش بیانووی هێرشه‌كانی داعشه بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاوای خاكی كوردستان. به‌ڵام ئایا ناوی ( داعش ) و نه‌خشه‌كه‌یان به‌رهه‌می ئایدۆلۆجیایه‌كی توندڕه‌و و رێبازێكی فاشیزمانه‌یه؟ یاخود ( داعش ) بوكه‌ڵه‌یه‌كی دروستكراوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه دیاری كراوه‌كان جوڵه‌ی پێ ده‌كرێت؟
تاوه‌كو رێككه‌وتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌م، ستراتیژییه‌تی هاوپه‌یمانییه‌تی جه‌نگ له دژی داعش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م هاوپه‌یمانییه ته‌نها بۆردومان كردنی موڵگه‌كانی داعشه له رێگای فرۆكه‌وه … پێداگرتنی وڵاتانی هاوپه‌یمان له نه‌ناردنی هێزی زه‌مینی بۆ عێراق و سوریا بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی داعش كه له رووی داراییه‌وه به ده‌وڵه‌مه‌نترین گروپی تیرۆریستی له جیهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت، دوو پرسیار دروست ده‌كات. ئایا وڵاتان ترسیان له‌م گروپه هه‌یه و له پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی خۆیان نایانه‌وێت رووبه‌رووی ببنه‌وه؟ یاخود مه‌به‌ستیان ته‌نها گورز لێدانه له نه‌ته‌وه‌ی كورد؟ چونكه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت ته‌نها هێزه كوردییه‌كانن له رووی زه‌مینییه‌وه رووبه‌رووی هێزه‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه، كه‌چی تاوه‌كو هه‌نوكه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه به گوێره‌ی پێویست نییه و بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له وڵاتان ئاستی گومان و ده‌نگی ناره‌زاییه‌كان زیاتر ده‌كات. له گۆشه‌یه‌كی دیكه‌وه، به پێی ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا عێراق یه‌ك پارچه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی ئه‌و پارچه‌یه‌یه، وه‌كو ئه‌ركێكی سه‌ربازی و ئاسایشی پێویست بوو هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقیش شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له‌م جه‌نگه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام وانه‌بوو …
درندایه‌تی و هێرشه‌كانی ئه‌م گروپه تاریكه رۆژ دوای رۆژ له زیاد بووندایه، كه‌چی تاوه‌كو ئێستا ستراتیژییه‌تی به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانه‌كان هیچ گۆرانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، بگره وڵاتانی ئیقلیمی وه‌كو ( توركیا و ئێران ) وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێی له خۆیان دڵنیا بن كه پریشكی ئه‌م ئاگره ئه‌وانیش ناگرێته‌وه هیچ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگییه‌كیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا نه‌بووه كه شایه‌نی باس كردن بێت.
ئه‌گه‌ر باسی ئوردون بكه‌ین وه‌كو دراوسێیه‌كی عێراق، دوای له سێداره دانی فرۆكه‌وانه‌كه‌ی ( معاژ كساسبه ) به شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه ئه‌و كات بیریان كه‌وته‌وه كه داعش مه‌ترسیییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ناوچه‌كه و بگره بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانیش. كه‌چی رۆژانه هاوڵاتی كورد به بیانووی كورد بوونه‌وه و پێشمه‌رگه به بیانووی به‌رگریكردن له خاكی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ( سه‌ربڕین، گوله‌باران كردن و … ) به‌ده‌ستی ئه‌م چه‌كداره ره‌ش پۆشانه‌وه شه‌هید ده‌كرێن، وه‌لی كاردانه‌وه‌كانی جیهان و وڵاتانی ئیقلیمی له هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌ره‌شه گه‌وره‌یه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی كورد كراوه‌ته‌وه له ئاستی پێویستدا نییه.
داگیركردنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه، به (كاردانه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سوننه مه‌زهه‌ب به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی شیعه مه‌زهه‌ب) له عێراقدا ناوبرا، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی نه‌خشه‌ی عێراق بكه‌ین و تێبینی ئه‌و خاڵانه بكه‌ین كه چه‌كدارانی داعشی تێدا چر بووه‌ته‌وه، زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ( به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم یاخود ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان )!
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یتا په‌یتا ناردنی میلیشیا شیعه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه و جێگیركردنیان ده‌نگی زه‌نگی هه‌ره‌شه‌یه‌كی دیكه‌یه. هه‌ره‌شه‌كه دوو سه‌ره‌یه، سه‌رێكی بریتییه له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ له نێوان پێشمه‌رگه و میلیشیا شیعه‌كان. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونی هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه به بیانووی بوونی میلیشیا شیعه‌كان و روودانی پێكدادانی خوێناوی له نێوان شیعه و سووننه‌دا سه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌یه، كه بێگومان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌م جه‌نگه مه‌زهه‌بییه خه‌ڵكی سیڤیلی ئه‌و ناوچانه ده‌بن.
ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت، كورد نه‌یاری گه‌لێك زۆره. هه‌ندێكیان ئاشكران و هه‌ندێكیان ژێراوژێر خه‌ریكی دارشتنی پیلانی سیاسی مه‌ترسیدارن بۆ میلله‌تی كورد و ده‌یانه‌وێت له رێگای بوكه‌ڵه‌كانیانه‌وه زیان به داهاتووی كورد له ناوچه‌كه‌دا بگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش له پێناو لاواز كردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له دارشتنی نه‌خشه نوێیه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا. ئه‌گه‌ر بێت و كورد بتوانێت ئه‌م قۆناغه به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنێت و نه‌كه‌وێته داوی هیچ گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه‌وه، ئه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌رێمه‌كه‌ی پارێزراو و ده‌بێت و له نه‌خشه نوێیه‌كه‌ی رۆژهه‌لاتی ناڤین‌دا ده‌بێته خاوه‌ن هه‌رێمێكی به‌هێز. ئه‌و كات ئاگری هیچ نه‌یارێك نایگاتێ و ده‌بێته به‌هه‌شتێكی كوردی.