رێكخراوی به‌هره‌ی ژنان، كه رێكخراوێكی مه‌ده‌نیه‌و كار بۆ به‌شداریپێكردنی ژنان‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌كات، به‌ئامانجی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌وڵ بۆ پاراستنی مافه‌كانی ژنان ئه‌دات، به‌مدواییه راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به”هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت”.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌شێكه له‌و راپۆرته كه له‌لایه‌ن تیمێكی مه‌یدانییه‌وه ئاماده‌كراوه‌و چه‌ندین داتا‌و زانیاری سه‌رنجڕاكێش له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به”هاوسه‌رگیریی پێشوه‌ختی كچانی ته‌مه‌ن خوار هه‌ژده ساڵ” له‌كوردستان.
رێكخراوی به‌هره‌ی ژنان، وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی به‌گرنگی زانی ئه‌م راپۆرته پێشكه‌ش بە‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات به‌مه‌به‌ستی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌م گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جه‌نده‌ریه. به‌مه‌به‌ستی پێشبینی كردنی مه‌ترسییه‌كانی زیادبونی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت‌و به‌ته‌نگه‌وه‌چون بۆ رێگرتن له‌جێبه‌جێكردنی یاسای جه‌عفه‌ری. كه به‌شودانی كچانی ته‌مه‌ن (9 ساڵ)ه.
بابه‌تی ئه‌م راپۆرته تایبه‌ته بە‌هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت، لێره‌دا له‌دوای ئاماژه‌كان به‌و داتایانه‌ی به‌رده‌ستمان‌و شیكاری شاره‌زایانیش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌خه‌ینه‌رو. وه‌كو رێكخراوێكی مه‌ده‌نی بابه‌تی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ره‌گه‌زی مێینه ده‌زانین‌و به‌هۆكاری رێگرتنی ژنان له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن ده‌زانین، به‌هۆكاری ئه‌نجامدانی توندوتیژی خێزانی به‌رامبه‌ریان داده‌نێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته هێنده‌ی نه‌ماوه نزیك بێت له‌وه‌ی ببێت به‌دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی.
مه‌به‌ست له‌م راپۆرته، به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ژیانی ره‌گه‌زی مێینه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا‌و هه‌وڵدان بۆ نەچه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێینه. بابه‌تی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت‌و مه‌ترسیه‌كانی بۆ سه‌ر ژیانی كچان‌و ئاینده‌ی دایك باسده‌كه‌ین به‌پێی توانا هۆكاره‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین‌و پێشنیاری كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت به‌پێی مێژوو له‌عێراقدا هه‌بونی هه‌بوه‌و له‌ساڵانی رابردودا ئاستی له‌نێوان كه‌مبونه‌وه‌و به‌رزبونه‌وه‌دا بوه به‌هۆكاری ئه‌و بارودۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتوه ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌زیاد‌و كه‌مدا بوه. هه‌ندێك له‌شیكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵه‌كییه ئاسته‌نگه ئه‌م جۆره له‌پێشێلكاری بنه‌بڕ بكرێت. هه‌ربۆیه وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بوبێت به‌كه‌لتور باسی لێوه ده‌كرێت، تا ئه‌و ئاسته به‌هانه ده‌هێننه‌وه بۆ لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه، كه گوایه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی كچ نه‌گاته ئه‌و مه‌ترسیه‌ی بیر له‌قه‌یره‌بون بكاته‌وه. مه‌سه‌له‌ی بیركردنه‌وه‌ش له‌قه‌یره‌بون جارێكی دیكه بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا خێڵه‌كی‌و دواكه‌وتوه‌كانه كه ته‌مه‌ن بۆ ژن ده‌بێته به‌های ژن بون، ژنبونیش ته‌نها مه‌به‌ست لێی سك‌وزا كردنه، هه‌ربۆیه له‌بری هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته دیسانه‌وه به‌ناوی ئه‌مبیانوه‌وه پشتگیری مانه‌وه‌ی ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش خراپیه‌كی دیكه‌ی شیكاریه‌كانه‌و ده‌كرێت گۆرانكاری له‌شیكردنه‌وه‌كاندا بكرێت‌و واقیعیانه باسی هه‌مو لایه‌نه‌كانی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت بكرێت‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی شیبكرێته‌وه به‌بێ بیانو بۆ هێنانه‌وه.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌بونی هه‌بوه به‌كارێكی باش دانراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاراستنی ژن بە‌پیاو سپێردراوه‌و ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی بە‌مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف پارێزییه‌وه هه‌یه،و ژنانیش له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌بنه قوربانی شه‌رەف پارێزیی پیاوان. له‌ساڵانی رابردودا كه‌متر ئه‌م بابه‌ته ده‌رئه‌كه‌وت یان بڵێین تاراده‌یه‌ك كه‌متر بو له‌به‌رامبه‌ر بە‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان‌و پێش نه‌وه‌ده‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا تاراده‌یه‌ك به‌ره‌و باشتر بونی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گرنگی دان به‌خوێندن رۆشتبو یان به‌هۆكاری كراوه‌یی‌و نه‌بونی ترس له‌سه‌ر ژیانی گشتی خیزانه‌كان‌و هاوڵاتیان. به‌ڵام له‌دوای قه‌یرانی ئابوری جه‌نگی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر (داعش) تێروانینه‌كان گۆراون. جارێكی دیكه كۆمه‌ڵگا له‌پاشه‌كشه‌دایه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی راسته‌خۆ ئه‌م بابه‌ته به‌رۆكیان ده‌گرێت بە‌ئاستی جیاواز به‌رپرسیاریه‌تی ده‌یانگرێته‌وه وه‌كو دادگاكان ئه‌و یاسایانه‌ی هاوكارن بۆ رازی كردنی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیریه! قوتابخانه‌كان كه چۆن پرۆسه‌ی خوێندن كه به‌پێی یاسا ئیلزامیه، به‌ڵام به‌ئاسایی ده‌بینرێت كچان واز له‌خوێندن ده‌هێنن‌و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن. خێزانه‌كان به‌هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری كچه‌كانیان به‌شو ده‌ده‌ن. ده‌زگاكانی ته‌ندروستی به‌ئاشكرا باسی لایه‌نی خراپی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیره ناكه‌ن! ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پرۆژه‌ی مرۆییان نیه بۆ ئه‌م بابه‌ته.
له‌كوردستانیش له‌دوای دۆخی سه‌ختی ناهه‌موار وه‌كو دروستبونی قه‌یرانی دارایی‌و نه‌مانی پاره به‌ده‌ست هاوڵاتیانه‌وه له‌لایه‌كی تریش شه‌ڕی داعش‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هاتنی ئاواره‌كانی سوریا‌و ناوه‌راستی عێراق، دۆخێكی چاوه‌رێ نه‌كراوی كۆمه‌ڵایه‌تی هێناوه كایه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ره‌فتارو روداوی نوێ هێنا، ئه‌م روداوانه به‌شێك له‌توندوتیژی نوێیان هێنا‌و له‌زۆر كاتیش‌دا ئاستی توندوتیژیان به‌رز كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌كرێت بڵێین ئاستی متمانه‌یان له‌ناو كۆمه‌ڵگه خۆماڵیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌م كرده‌وه. له‌دۆخێكی ئاوادا ئاسانه هه‌ندێ بیروبۆچونی كۆنه‌په‌رستی زیندوبێته‌وه به‌ناوی به‌رێوه‌بردن‌و ئاگالێبون‌و پاراستنی كچانی منداڵ‌و تازه گه‌نج بدرێن به‌شو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژینگه‌كه له‌باره بۆ هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته.
بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا داتایه‌كی ورد نیه له‌به‌رده‌ستدا هه‌تاوه‌كو ئێستا ماره‌كردنی ده‌ره‌وه‌ی دادگا هه‌یه بۆیه ناچارین پشت بە‌كه‌سانی شاره‌زاو یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ده‌زگایانه‌دا كارده‌كه‌ن داتا‌و رونكردنه‌وه‌ی راستمان پێ بڵێن.
جیهاد عومه‌ر فەتاح وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دادگای سلێمانی كارده‌كات، ده‌ڵێت سه‌باره‌ت بە‌هه‌رێمی كوردستان‌و بونی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت هه‌رچه‌نده ئامارێكی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه كه تیایدا رێژه‌ی هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت دیاری بكات، به‌ڵام وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌دادگای باری كه‌سێتی رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م دیارده‌یه‌دا ده‌كه‌ین به‌جۆرێك كه ده‌توانم بڵێم هه‌فتانه 10 – 15 هاوسه‌رگیریی كچانی ته‌مه‌ن 15 – 17 ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت ته‌نها له‌نێو دادگای باری كه‌سێتی سلێمانیدا.
ئه‌م توێژه‌ره ده‌ڵێت: به‌پێی یاسای باری كه‌سێتی عێراقی هه‌مواركراو كه له‌كوردستان هه‌موار كراوه هاوسه‌رگیریی له‌م ئاستی ته‌مه‌نانه‌ی خواره‌وه رێگه پێدراوه:
1. ته‌واو كردنی ته‌مه‌نی 15 ساڵ: به‌مه‌رجی بونی پێویستییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌و هاسه‌رگیرییه كه دادوه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات به‌ره‌زامه‌ندی (ولی أمر)و بونی راپۆرتی پزیشكی كه بیسه‌لمێنێت كه‌سه‌كه شیاوه بۆ هاوسه‌رگیری له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه.
2. ته‌واو كردنی ته‌مه‌نی 16 – 17 ساڵ: به‌مه‌رجی ره‌زامه‌ندی (ولی أمر)و بونی راپۆرتی پزیشكی كه بیسه‌لمێنێت كه‌سه‌كه شیاوه بۆ هاوسه‌رگیری له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه.
3. له‌دوای ته‌واوكردنی 18 ساڵ: ره‌زامه‌ندی دو داواكاری هاوسه‌رگیرییه‌كه (كچ‌و كوڕ).
هه‌ربۆیه هاوسه‌رگیریی له‌ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌وه به‌یاسا رێگه‌پێدراوه كه ئێمه وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانین رێگری له‌و هاوسه‌رگیرییه بكه‌ین ته‌نها كارێك كه ده‌توانین بیكه‌ین رێنمایی كردنه.
به‌پێی داتاكانی دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی له‌ساڵی 2017 بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بریتین له(3097) به‌ڵام، 1511خێزانیان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، جیابونه‌وه‌كانیش له‌جۆری (ته‌ڵاقدان) ه كه (647) حاڵه‌ت، واته له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگایه. جۆری دوهه‌م (779) جیابونه‌وه‌ی دادوه‌ریه‌و(85) حاڵه‌ت ئاره‌زومه‌ندانه‌یه. به‌ناڕاسته‌و‌خۆ ده‌ڵێن به‌شێكی به‌رگه نه‌گرتنی به‌رپرسیاریه‌تیه له‌ژیانی هاوسه‌رگیری ئه‌وانه ته‌مه‌نیان منداڵه زۆرینه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی خانمان كه رایانگه‌یاندوه: هه‌رچه‌نده له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌شودانی كچی منداڵ كه‌می كردوه، به‌ڵام له‌عێراقدا ئه‌م رێژه‌یه روەو هه‌ڵكشان چوە، به‌رزترین رێژه‌ی له‌جیهاندا تۆماركردوه. له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی خانمان رایانگه‌یاندوه به‌رێژه‌ی 60% كچانی به‌شودراو منداڵن، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی خانمان هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت وه‌ك دیارده باس ده‌كه‌ن.
بە‌پێی زانیاریه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه رایانگه‌یاندوه ئه‌و خوێندكارانه‌ی وازیان له‌خوێندن هێناوه ته‌مه‌نیان له‌قۆناغی بنه‌ره‌تیدایه به‌پله‌ی یه‌كه‌م پۆله‌كانی یه‌ك تا نۆی بنه‌ره‌تین، دواتر قۆناغی ئاماده‌یی دێت، ئاستی وازهێنان له‌خوێندنی پیشه‌یی‌و خوێندنی خێرا‌و په‌یمانگاكاندا هه‌یه، به‌ڵام ئاستی كه‌متره له‌قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی‌و ئاماده‌ییه‌كان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات مه‌ترسی نه‌خوێنده‌واری زۆر زیاتر ده‌بێت له‌ئاینده‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتی: زیاتر له10 هه‌زار كچی منداڵ وازی له‌خوێندن هێناوه له‌كوردستان‌و ئه‌مانه‌ش له‌به‌رده‌م مەترسیی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت‌و نه‌خوێنده‌واریدان. هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بێت زۆرینه‌ی ئه‌و كچه خوێندكارانه‌ی كه وازیان له‌خوێندن هێناوه دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانن، به‌ڕای ئه‌وان هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و كچانه ده‌رهێنراون له‌خوێندن بۆ به‌رێوه‌بردنی ئیش‌وكاری ناو ماڵ.
دوهه‌م، هۆكار بریتیه له‌وه‌ی له‌گونده‌كانی خۆیاندا ته‌نها هه‌تا پۆلی شه‌شی بنه‌ره‌تی هه‌یه‌و كچان ناتوانن بچنه گوندی تر بۆ خوێندن بۆیه وازده‌هێنن له‌خوێندن‌و هاوسه‌رگیری چاوه‌رێیان ده‌كات. هۆكاری سێهه‌میش بریتیه له‌به‌شودانی كچه‌كانیان له‌پێشوه‌ختدا.
شۆخان عه‌بدوڵا سه‌مین، پارێزه‌رو باڵوێزی ئاشتی جیهان له‌كوردستان رایوایه كه هۆكاره‌كانی به‌شودانی پێشوه‌خت بریتییه له: خراپی بارودۆخی ئابوری‌و دارایی خێزانه‌كان به‌جۆرێك بۆچونیان وایه بونی كچان له‌ماڵ بارگرانی دارایی دروستده‌كات‌و به‌شودانیان مانای نه‌مانی قورسی ژیانیانه. رایانوایه كه رۆلی مێینه بە‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌ناو خیزاندایه‌و پێویسته بە‌زوی بە‌ئه‌ركی ناو ماڵ‌و بە‌خێو كردن بگات. هه‌روه‌ها بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ترسن له‌شونه‌كردنی كچه‌كانیان‌و له‌كاتی چونه پێشه‌وه‌ی ته‌مه‌ن به‌خت یاوه‌ری نابێت‌و هه‌لی شوكردنی له‌ده‌ست ده‌چێت!.
هۆكاری كاریگه‌ریش بریتیه له‌تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی فكری كۆمه‌ڵگه به‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌هه‌ردۆخێكدا بێت باشترین رێگه‌و چاره‌سه‌ره بۆ پاراستنی كچان له‌كه‌وتنه ناو هه‌ڵه‌ی سێكسی.
دكتور روناك حه‌یده‌ری پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی ژنان رای وایه كه زۆرێک لەو منداڵانە توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبن بە‌تایبەت لە‌سەرەتای هاوسەرگیریان‌و دوای شەوی بوکێنی، چونکە پرۆسەکەی لەلا سەیرە‌و شۆک بوە وەک وتم هۆشیار نیە لەناو ئەو خێزانانەی کە لەو تەمەنه‌دا کچیان بەشو دەدەن. بۆیە لە‌حاڵەتی خەمۆکی پێویستە گرنگی تایبەتی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە پێبدرێت‌و بەشێوەیەکی ئاسایی خەمۆکیەکەی ببینرێت نەک توندوتیژی بەرامبەر بکرێت.
سەرچاوە:ئاوێنە