جه‌مال حسێن
ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له‌ساڵانی رابردوو جیاده‌كاته‌وه، بونی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی‌و بڕیاری نائه‌قڵانی‌و هه‌نگاوی خوار نیه، به‌ڵكو گه‌وره‌بونی قه‌باره‌و كه‌ڵه‌كه‌بونی زیاتریانه‌و هیچی تر. بۆیه ئه‌مساڵیشمان له‌ڕوی زه‌مه‌نه‌وه تێپه‌ڕاند، به‌ڵام له‌ڕوی روداوه‌وه پێناچێ وا زوو له‌كۆڵمان بێته‌وه‌و وه‌كو له‌عنه‌تێك تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌دوامانه‌وه ده‌بێت، تا له‌زه‌مه‌نێكی تر‌و له‌شوێنێكی تر به‌وێستگه‌ی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی تر گرێده‌درێته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردوه حیكمه‌تی په‌نده‌كانی باپیرانمان باشتر ببینین كاتێك ده‌یانوت: ساڵ به‌ساڵ، خۆزگه‌م به‌پار. نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌كان باشتر بون له‌ساڵه نوێكان، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه برینی ساڵه نوێكان به‌ئازارتربون بۆ ئه‌وان، بۆ ئێمه‌ش كاره‌ساتبارتر. بۆیه ره‌نگه راسترین ناو بۆ ئه‌م ساڵه‌ی وا له‌كۆتاییه‌كانیداین ئه‌وه‌یه ناوی بنێین به‌ساڵی: مه‌عقول چیه؟ له‌راستیشدا ئه‌وه پرسیار نیه‌و له‌گومانكردنه‌وه هاتبێ، بۆ ئه‌وه نیه بزانین چی مه‌عقوله‌و چیش نامه‌عقول، چونكه ئه‌وه له‌وه رونتره پرسیاری بوێت، به‌ڵكو ئه‌مه وه‌كو ده‌ڵێن پرسیاره له‌دۆخی ره‌تكردنه‌وه “سٶال في معرض النفي”. كه‌واته واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه: مه‌عقول نیه. هه‌ر به‌ڕاستی مه‌عقول نیه ئه‌وه‌ی روده‌دات‌و رویداوه‌و خه‌ریكه روبدات. به‌ڵام (هیگڵ) وته‌نی هه‌رچی روده‌دات عه‌قڵانیه‌و هه‌رچی عه‌قڵانیشه ئه‌وه‌یه كه رویداوه.
با خۆمان له‌وه بدزینه‌وه هیچ له‌باره‌ی قسه‌كه‌ی هیگڵ‌و ره‌خنه‌كانی ماركس‌و ئینگڵس‌و ته‌فسیری خه‌ڵكانی تریش بڵێین، رێك به‌نمونه‌یه‌كی ساده ئه‌ما بۆ من واتادارو تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش ناخۆش له‌ڕوی ده‌رونیه مه‌به‌ستی خۆم رون بكه‌مه‌وه. دۆستێكم هه‌بو بیست ساڵ ده‌بێ لێم ونبوه، نه‌مده‌زانی چی لێهاتوه‌و له‌كوێ نیشتۆته‌وه. كوڕێك بو له‌من مناڵتر ئه‌وسا، مرۆڤێكی هێمن‌و ئارام، به‌رده‌وام خه‌نده‌یه‌ك به‌لێویه‌وه بو، سه‌رباری نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان، به‌ڵام بۆ من ببو به‌ره‌مزی ئاسوده‌یی‌و كه‌سێكی بێ ئه‌ندازه میهره‌بان‌و به‌خشنده.
له‌و ماوه‌یه به‌ڕێكه‌وت له‌ڕێی فه‌یس بوكه‌وه دۆزیمه‌وه، یه‌كه‌م شت چومه سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌ی تا بزانم ئێستا له‌كوێیه‌و به‌چیه‌وه سه‌رقاڵه. كه بینیم لاپه‌ڕه‌كه‌ی پڕه له‌توڕه‌یی‌و ناڕه‌زایه‌تی له‌واقعی سیاسی كوردستان، ئه‌و كه ئێستا له‌هه‌نده‌رانه، گۆڕاوه بۆ كه‌سێكی بێزار‌و توڕه، پۆسته‌كانی ئه‌وانه بون كه ده‌ڵێن ئاگر ده‌كاته‌وه. كاتێكیش كه‌وتینه ئه‌حواڵپرسی به‌ده‌نگێكی پڕ له‌متمانه‌وه وتی “ئاماده نیم به‌سه‌ردانیش جارێكی تر بێمه‌وه كوردستان”، ئه‌و كوردستانه‌ی كه جگه له‌وه‌ی نیشتیمانیه‌تی، شوێنی گۆڕی كه‌س‌و كاریشیه‌تی. پرسیاره ساده‌كه ئه‌وه‌یه چی ئه‌وی له‌م مرۆڤه هێمنه‌وه كرده ئه‌و كه‌سایه‌تیه توڕه‌یه، بۆ ئه‌و ئه‌وه‌نده نیگه‌رانه له‌نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ره‌نجامه له‌گۆشه‌نیگای واقعی بیست ساڵی رابردوه‌وه سه‌یری بكه‌ین بۆ ئه‌و، ئه‌وا چه‌ند واقعیه ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌قڵانیه. چونكه تونێلی ته‌مه‌نی بیست ساڵه‌ی ئه‌و له‌كوردستان، تونێلێكی تاریكی پڕ له‌نادادپه‌روه‌ری‌و قۆرغكاری‌و نه‌بونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان‌و هه‌ستكردنی بوه به‌وه‌ی ئه‌ویش جگه له‌ئه‌رك، به‌شیشی هه‌یه به‌م خاكه‌وه. بیست ساڵی ته‌مه‌نی ئه‌و له‌سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه‌وه، بیست ساڵی دروستكردنی ئینتما نه‌بوه، بیست ساڵی قرتاندنی هه‌مو ئه‌و ره‌گانه بوه كه ئه‌وی به‌نیشتیمانه‌وه به‌ستۆته‌وه. ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م هاوڕێیه‌ی من راسته، بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵگاش راسته.
لێره‌وه سیاسه‌ت كۆمه‌ڵگا دروست ده‌كات، ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ مرۆڤه‌كان والێبكات هێمن‌و ئارام بن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه توڕه‌و زبر‌و شه‌ڕانگێز. تاوانباری یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵات‌و واقعی سیاسیه نه‌ك شتی تر. ئه‌م نه‌تیجه‌یه ئه‌گه‌ر نامه‌عقولیش بێت، ده‌ره‌نجامی واقعێكی نامه‌عقوله‌و هیچی تر.