شیلان بیبانی:
له پاش ساڵی 2003 ه‌وه باری ئابووری عیراق هیچ كات به شێوازی ئه‌م دوو ساڵه به‌ره‌و تێكچوون نه‌ڕۆیشتوه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریست و سه‌رباری گه‌نده‌ڵی دارایی ئه‌م ولاَته كه وایكردوه هاتنه ژووره‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان سنووردار بێت، هه‌رچه‌نده بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراق كه خۆی له 100 ملیار دۆلار دا، به‌ڵام %80 بۆ خه‌رجیاتی مووچه رۆیشت و ته‌نها نزیكه‌ی %20 بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكرا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسكردنه ئه‌م بڕه‌ش بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه راوه‌ستاوه‌كان به‌كارده‌هێنریت و دوور له پرۆژه‌ی نوێ.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی ئابووریدا بخشێنین ئه‌وا له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا بودجه‌ی ئه‌م ولاَته به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك ئه‌و زیادبوونه كتوپڕه‌ی به خۆه نه‌بینیوه و فرۆشتنی نه‌وتیش زۆر زیادی كردووه، له به‌رامبه‌ردا كێشه‌و گرفتی زۆر له ناوخۆی ئه‌م ولاَته دروست بووه‌و رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری زیادی كردووه، خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به‌پێی پێویست نه‌بووه جا چ له رووی كاره‌با و ته‌ندروستی و بازاڕ و دابینكردنی سه‌لامه‌تی و ناهاوسه‌نگی بودجه و داهات ده‌ركه‌وتووه، تاكه پێناسه‌ش له‌لایه‌ن عیراق و هه‌موو دونیا بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها گه‌نده‌ڵی بوو.
سه‌یر له‌وه‌یه رۆژنامه‌ی بزنس ئینسایدری ئه‌مریكی زۆر به ئومیده‌وه له مه‌سه‌له‌كانی روانی بوو و باسی له ئابووری عیراق كردبوو سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه ده‌كاته نیوه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی سه‌رجه‌م بۆ ولاَت و رێژه‌ی %90 داهاتی حكومه‌ت ده‌ست نیشان ده‌كات، باس له‌وه ده‌كات كه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت زیاتر هه‌وڵی چاودێری و وردبینیكردنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌م پیشه‌سازییه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئیشاره‌ت به‌وه ده‌كات كه ئه‌و بڕه زۆره‌ی به‌رهه‌مهینان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خاڵیكی ئه‌رێنییه و باس له باشی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق ده‌كات!
لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه یه‌كه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی عیراق تا ئه‌وپه‌ری باری خراپی رۆیشتوه به‌پێی داتا‌و به‌ڵگه‌كانی حكومه‌تی عیراق و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌پێكردنی له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2016 و خاڵیكی تر بۆ ئه‌م باسه كه‌ی و له چ كاتێكدا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا باش بووه له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه؟ یا شتێك روویداوه و ئێمه وه‌كو هاولاَتیه‌كی ئه‌م جێگایه ئاگامان لێ نییه؟ مه‌سه‌له‌ی ئابووری كوردستان و عیراق بووته موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی و زۆرجار رۆژنامه و گوڤاره‌كان لاپه‌ڕه‌كانیان پێ ده‌نه‌خشێنن.
هه‌رێمی كوردستان زۆر ئه‌سته‌مه بگاته شێوازی رێككه‌وتنێك، چونكه كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی باڵی به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان كێشاوه، له هه‌موو دنیادا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بووه هه‌ر بۆیه‌شه رێكخراوێك دامه‌زرا بۆ بنه‌بڕكردنی به‌ناوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌باره‌ت به‌م رێكخراوه له ساڵی 1990 دا له ئه‌ڵمانیا وه‌ك كارێكی ناحكومی دامه‌زراو مه‌به‌سته‌كانی لێكوڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابووری و هه‌موو جۆره‌كانی دی بوو، سالاَنه راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه به هێمای گه‌نده‌ڵی ناوده‌برێت و تیایدا لیستی ناوی ده‌وڵه‌ته‌كانی دونیای تێدایه و به‌راوردكردنیان به‌پێی ئاستی بوونی گه‌نده‌ڵی، به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ش ساڵی 2012 عیراق ژماره‌ی 169 بوو له جیهاندا و 1.8 خاڵی هه‌بوو و له نێوان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانیش پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا له پاش سوماڵ و سودان، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا 2012 عیراق توانی ببێته ئه‌ندام له‌م رێكخراوه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ولاَتانه‌ی له كاری ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن كارده‌كه‌ن به‌شدارن له‌م رێكخراوه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه عیراق وه‌ك ئه‌ندامێك له‌و رێكخراوه ده‌بێت هه‌موو زانیاری ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بداته ده‌ستی ئه‌م رێكخراوه و له شێوه‌ی راپورتێك بێت كه داهات و خه‌رج و هه‌موو كاره‌كان بگرێته خۆ.
په‌رله‌مانی عیراق جێگه‌ی خۆشحاڵیان بوو پاش بوونه ئه‌ندامی له‌م رێكخراوه، چونكه پیش‌تر هیچ راستییه‌ك نه‌بوو ده‌رباره‌ی داهاتی نه‌وت و وردبینی و چاودیرێ و له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئه‌م رێكخراوه كارئاسانی ته‌واوه‌تی ده‌كات له ده‌رخستنی راستیه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی ژمێریاری ئه‌م ولاَته، رۆیشتن و هه‌نگاونان بۆ ئه‌م رێكخراوه له ئه‌نجامی گرفته‌كانی ناوخۆی عیراقه‌وه ده‌ستیپێكرد، چونكه ته‌نانه‌ت له ناو په‌رله‌مانیش نه‌گه‌یشتوبوونه ئه‌نجام كه تیایدا گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ربكرێت هه‌موویان سه‌رقاڵی به‌ربه‌ره‌كانی و ململانێ سیاسی بوون.
خاڵیكی تریش له‌كاتێكدا كه یاسایه‌كی كاریگه‌ر نه‌بووه له بواری نه‌وت و گاز په‌یڕه‌وبكرێت، هه‌ر بۆیه‌شه ئومێدی حكومه‌تی عیراق له شه‌فافیه‌تی كاره‌كانه‌وه دروستبوو و په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لاده‌برێت، له‌م كاته‌دا وه‌كاله‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پیدانی نێوده‌وڵه‌تی واژۆیه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی كرد تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردن و به‌ڕێوه‌بردنی شه‌فافیه‌ت و چاككردنی رێگاكانی و به‌ره‌وپێشبردنی ئالیات و ئامیره‌كانی و دانانی باشترین جۆری كۆمپیوته‌ر بۆ داخلكردنی زانیاری ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بودجه و داهاته‌كانی نه‌وت كرد و هانده‌ری رێگای شه‌فافیه‌ت بوو، به‌لاَم گه‌نده‌ڵی ئه‌م ولاَته له‌ناو خودی زاتی حكومه‌ته‌وه‌یه بۆیه ژماره‌ی نادروست و راپورتی هه‌ڵه ره‌وانه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات.
له ئه‌مساڵدا هه‌ر به‌پێی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی پێنج ولاَت (سودان، لیبیا، عیراق، سوریا، یه‌مه‌ن) به یه‌كێك له ولاَته پیشه‌نگه‌كانی دونیا هه‌ژماركرا بۆ گه‌نده‌ڵی كه له‌نێوان 10- 19 پله‌یان به‌ده‌ستهێنا، جگه له‌وانه‌ش سوماڵ و كۆریای باكوور و ئه‌فغانستان پله بالاَكانی گه‌نده‌ڵیان به‌ده‌ستهێنا، به‌پێی ئه‌و ئاسته‌ی كه عیراقی پێگه‌یشتووه بۆ ساڵی 2015 وا ده‌كات كه ده‌ره‌نجام ئه‌م رێكخراوه شكستی هێناوه له گۆڕینی ئه‌و ولاَته.
• ماسته‌ر له كارگێڕی كاردا