دوای ئه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی 2017-2018 له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ده‌ستیپێكرده‌وه، خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان سه‌ره‌ڕایی كێشه‌و گرفته‌كانی دیكه‌ی خوێندنیان به‌ده‌ست ده‌یان كێشه‌ی تره‌وه ده‌ناڵێن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه سه‌ردار عومه‌ر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌كی خێرخوازی ده‌كات له‌زانكۆی سلێمانی بۆیه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی ژیانی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كانه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند”چه‌ندین خوێندكار به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تیه‌وه له‌م ساڵی خوێندندا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌شه‌كانیان، هه‌رچه‌نده ناتوانین رێژه‌یه‌ك بخه‌ینه‌ڕو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی رابردو هه‌مان كارمان كردوه، بۆیه چه‌ندین دكتۆر‌و مامۆستا په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن فڵانه خوێندكار رێژه‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی زۆره كاتێكیش ئێمه به‌دواداچون ده‌كه‌ین نه‌هاتنه‌وه‌كه‌ی به‌هۆی بێ پاره‌ییه‌وه‌یه‌و كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ده‌ڵێت من هاوین وانه‌م هه‌بوه ئێستا ئیتر ناتوانم بێمه‌وه ئه‌بێت پاره په‌یدا بكه‌م، جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین خوێندكار له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن تا بتوانین هاوكاریان بكه‌ین یان هه‌ندێكیان داوا ئه‌كه‌ن ئیشیان بۆ بدۆزینه‌وه له‌مۆله‌كان به‌تایبه‌ت كچان كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی بێ پاره‌ییه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ بارودۆخیان زۆر خراپه”.
سه‌ردار عومه‌ر وتیشی “ساڵی رابردو له‌ڕێگه‌ی رێكخراو كۆمپانیاكانه‌وه‌یارمه‌تی نزیكه‌ی دوسه‌د خوێندكارمان ده‌دا به‌شێوه‌ی مانگانه، وه‌به‌هۆی وه‌رگرتنی بڕی سه‌د هه‌زار دینارله خوێندكارانی به‌شه ناوخۆی خه‌ڵكانی خێرخواز به‌ده‌مانه‌وه ده‌هاتن، به‌ڵام تا ئێستا هاوكاریه‌كی وامان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، جگه‌له‌وه‌ی له‌ناو خۆماندا پاره‌مان كۆكردۆته‌وه‌و دابه‌شمان كردوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی زۆر پێویستیانه”.
یەکێکی تر لەگرفتەکانی بەشەناوخۆیی کەمپی نوێ سوتانی یەکێ لەبیناکان بو کە ناوەندی سەرەکی ئاو‌و هەوای گەرمی حه‌وت بینای تر بو، بە‌هۆیەشەوە لەم وەرزەدا بێ گه‌رم كه‌ره‌وه‌ن، بۆ چارەسەری ئەمەش وه‌ك سەرۆکایەتی زانکۆڕایگه‌یاندوه سێ سه‌دو شه‌ت زۆپایان بۆ دابین کردون‌و کاتی ئاو گەرم کردنیشیان لە‌بیناکانی تر زیادکردووە، بۆ ئەوەی ئەو خوێندکارانە بچن لەوێ خۆیان بشۆن.
ئەو بینایەیی كه‌سوتا تایبەت بو بەخوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری، دوای سوتانی بیناکەش خوێندکارەکانی دابه‌شکراون بەسەر بیناکانی تردا، دەریا ئەحمەد كه یه‌كێكه له‌وخوێندكارانه”خوێندکارانی بەشە ئەندازیارییەکان زۆرتر دەخوێنن، بۆیە کێشە دروست ئەبێت لەگەڵ خوێندکارانی به‌شه‌كانی تر زۆر جار رێناکەون، له‌بەشی ناوخۆیی گاڵتە‌و یاریكردنی تیایە،بەڵام ئەوان خەریکی خوێندنن‌و لێرە کێشە دروست ئەبێت،واتە باوردۆخی بەشی ناوخۆیی زۆر خراپە، چەند ساڵە هەموومان خۆزگەمان ئەخواست بڕۆینەوە بەشی ناوخۆیی، ئەم ساڵ لە‌بەشی ناوخۆیی جەوێكی ترە،هەر چی یەت ئەڵێ خۆزگە دەوام نەبوایە”.
پاک نەبونی ئاو‌و دەنگۆی هەبونی کافور لە‌ئاوەکاندا لەناو خوێندکارەکاندا بڵاوبۆته‌وه، دەریا له‌وباره‌یه‌وه وتی “لە هەموو شوێنێک هەیە، تەنانەت لە‌خواردنی ناو کافتریاکانی زانکۆش باس دەکرێت”
لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی كه سێ به‌شن(عه‌واڵ‌و كه‌مپی نوێ‌و ناوشار) دە هەزار خوێندکاری تێدایه، بۆ ساڵی خوێندنی 2017-2018 هه‌زارو شه‌سه‌د خوێندکاری تازە له‌به‌شه ناوخۆییه‌كان وه‌رگیراون.
هاوناز عوسمان له‌گه‌ڵ شەیدا محمد پێكه‌وه دانیشتون باسی ره‌وشی به‌شه ناوخۆییه‌كان ده‌كرد لەباره‌ی بونی کافورو پاک نەبونی ئاوی بەشە ناوخۆییەکان، پێیان وابو “کافوور هەیەلە ئاوەکانداو پەڵەی سپی دروست دەبێت لەسەر رووی ئاوەکە لە‌کاتی کوڵانیدا، هەروەها وتیشیان کە ئاوەکە لێڵەو چەورەو هەندێ کاتیش رەنگی دەگۆڕێت‌و سەری تانکییەکان دانەپۆشراون‌و هەندێ لەقاتەکانیش ئاویان بۆ ناچێت”.
شەیدادوای ئه‌وه‌ی ئازاری ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك ده‌كات”پزیشكه‌كه وتی بەهۆی ئاوی پیسه‌وه ریخۆڵەت هەوی کردوه‌و لەقۆناغی یەکیشدا تووشی هەستیاری بووم”.
هاوناز وتیشی “جگه له‌وه‌ی نازانی باسی ساردی‌و گه‌رمی‌و شكانی ده‌ستشۆره‌كان‌و ده‌رگاكان‌و سوتانی گڵۆپ‌و بۆنی ناخۆشی ئاوه‌ڕۆكان بكه‌ین وجگه‌له‌وه‌ی چاككه‌ره‌وه‌یه‌ك ناهێنن كه‌م‌و كوڕییه‌كان چاك بكه‌نه‌وه”.
کەمی چاودێرەکانیشن یەکێکی ترە لەکێشەکان شەیدا وتی” پار بەهار نەخۆشبووم هه‌ر نۆ بیناکەم کرد چاودێرێکی لێنەبو،له نه‌خۆشخانه‌كه‌ش هەموو رۆژێ دكتۆر دانانیشێت، سێ رۆژ نیە، هەر ئازارشکێنێکی سەرەتایی لێیە‌و تەواو”.
ساڵی رابردو لە‌کۆتایی خوێندندا بڕی سه‌د هەزار دینار وەرگیرا، هاوناز ده‌ڵێت”عەلەساس پارەکە ئەدرێتە خزمەتگوزاری، ئەم ساڵ لەهەموو ساڵەکان زیاتر بێ خزمەتگوزارین، پار خزمەتگوزاریەکان باشتر بو، لەگەڵ ئەوانەشدا باسیان لەسەلامەتیو پارێزراویبونیان کرد بەهۆی هەبونی دوو پرسگە‌و پۆلیس لە‌بەشە ناوخۆییەکاندا”.
د.ئاراس فەریق، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خویندکاران به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند”قەیرانە،پارە وەکو جاران نەماوە، تا بتوانین پارەیەکی زۆر خەرج بکەین، بەڵام ئەوەی توانیومانە خزمەتی خوێندکارانمان کردوە، بەشەناوخۆییەکان بەبەردەوامی خەرجیان هەیە،ئاو‌و کارەبای بەردەوامیان هەیە، مانگانه دوو سەد هەزار لیتر گاز‌و پەنجا هەزارلیتر نەوت‌و هەزار بوتڵ غازدەکڕدرێت، لەژوورەکانی خۆیاندا هەموو شتێکیان بۆ دابینكراوه، سوتەمەنی وەک غاز‌و نەوت‌و گازیشیان بۆ دابین كراوه”.
بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ هەر خوێندکارێک بڕی سەد هەزاردیناری بەرامبەر مانەوەی لە‌بەشە ناوخۆییەکان لێوەرگیرا،لەو بارەیەوە د.ئاراس وتی “ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە ئەم ساڵ لەبەر بارودۆخی دارایی خوێندکار لە‌سەد هەزارەکە ببەخشرێت، خوێندکار بەبەلاش لە‌بەشەناوخۆییەکانە”.
د.ئاراس فه‌ریق وتیشی “خوێندکارەکان مناڵی خۆمانن، ئەوان هاتون بۆ زانکۆ تا فێرببن، بەشەناوخۆیی ماڵی دووەمی خوێندکارانە، کەموکورتی هەر دەبێت، مناڵ لە‌ماڵی خۆشیداهەر لاساری دەکات، بەشێوەیەکی گشتی هیچ گلەییەکمان نیە، خوێندکارەکانیش هەر داواکاریەکیان هەیە ئەتوانن لە‌ڕێی نوێنەرەکانیانەوە بیگەیەنن، ئێمە لە‌خزمەتیانە ئەبین”.