لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت حەوت ساڵە دەمیرتاش و یوكسەكداغ دەستگیركراون؛ رێكخراوە جیهانییەكان داوای ئازادكردنیان دەكەن

حەوت ساڵە دەمیرتاش و یوكسەكداغ دەستگیركراون؛ رێكخراوە جیهانییەكان داوای ئازادكردنیان دەكەن

0 تێبینییەکان 18 بینینەکان

رۆژی شەممە(٤\١١\٢٠٢٣)، حەوت ساڵ بەسەر دەستگیركردنی هاوسەرۆکانی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ تێدەپەڕێت. ڕێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ بە هاوبەشی پڕۆژەی پشتیوانی لە دۆسیەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیاو هەروەها لەگەڵ کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی یاساناسان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، بەوبۆنەیەوە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا داوای ئازادكردنی دەمیرتاش و یوكسەكداغ دەكەن.

 ئەو ڕێکخراوانەی مافی مرۆڤ داوایان لە حکومەتی تورکیا کردوە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵە بکات و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات و دەمیرتاش و یوکسەکداغ ئازاد بکات.

هیو ویلیامسۆن، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هیۆمەن ڕایتس ۆوچ لە بەشی ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپا ڕایگەیاند” یادی حەوتەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ نیشان دەدات کە تورکیا دەیەوێت بەردەوام بێت لە فشارەکان لەسەر نوێنەرانی هەڵبژێردراوی دیموکراتیانەی ملیۆنان کورد و ڕەوتی چەپ لە تورکیا.”

ویلیامسۆن ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا پابەند نییە بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە و پابەندبونەکانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.

تەمور شێکیرۆڤ، توێژەری پرۆگرامی ئاسیای ناوەڕاست و ئەوروپا لە کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی یاساناسان ڕایگەیاند، بارودۆخی ئێستا دەریدەخات کە دۆسیەی دەمیرتاش و یوکسەکداغ سیاسییە و گومان لەسەر دادپەروەری دروست دەکات.

رەیحان یاڵچینداغ، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤیش داوای لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد کە هەمو شێوازەکان بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی مافی دەمیرتاش و یوکسەکداغ بەکاربهێنێت.

دەمیرتاش و یوکسەکداغ لە 4ی مانگی 11ی ساڵی 2016 دوای هەڵگرتنی پارێزبەندیان بەهۆی تۆمەتەکانی وەک پێکهێنانی ڕێکخراو و ئەندامێتی لە ڕێکخراوی چەکداری دەستگیرکران.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە 3 بڕیار ڕایگەیاند کە دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ کردەوەیەکە بۆ زەوتکردنی ئازادیی کە فرەیی لە دیموکراسی و ئازادی لە گفتوگۆ سیاسییەکان سنوردار دەکات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە