بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە هەواڵ و تەندروستی، رۆژی سێ شەممە ریکەوتی (١٢\١٢\٢٠١٧ ) وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان مام خدر و نەهرۆ جلال سەردانی تێکۆشەری دێرین محمدی مەلا قادریان لە شاری هەولێر کرد کە ماوەیەکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت .هیوایان خواست هەرچی زووە چاک ببێتەوە ،لای خۆشیەوە محمدی مەلا قادر سوپاس و ستایشی هاوڕێیانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد کە هەمیشە رێزیان لە خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران گرتووە .