سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه له‌شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ١٧٠ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه، هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش گه‌یشتونه‌ته ده‌سته‌كه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه كه‌یسی گه‌نده‌ڵیه‌كان تا ئاستی بریكاری وه‌زیری تێدایه.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه، “له‌شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ٢٠١٧، ١٧٠ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه، هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش گه‌یشتونه‌ته ده‌سته‌كه كه له‌پێش قۆناغی لێكۆڵینه‌وه بون”.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه دراونه‌ته دادگا‌و ده‌ستیان پێ له‌كاركێشراوه‌ته‌وه، حاكم ئه‌حمه‌د وتی، “ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرس هه‌ن له‌وه‌كیل وه‌زیرو ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین له‌هه‌رسێ پارێزگاكه، وه‌زیره‌كانی پێشوی تێدا هه‌یه، به‌ڵام وه‌زیره‌كانی ئێستا دۆسیه‌یان نیه، هه‌رچه‌نده وه‌زیر هه‌یه دۆسیه‌و زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته قۆناغی لێكۆڵینه‌وه.”
وتیشی، “هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شه‌كانی تری عیراق به‌ده‌ر نیه له‌گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا به‌هۆی نه‌بونی پاره بۆ ته‌رخانكردنی بۆ پڕۆژه‌كان گه‌نده‌ڵی كه‌میكردووه، به‌ڵام له‌بواری دیكه‌دا گه‌نده‌ڵی هه‌ربونی ماوه.”
سه‌باره‌ت به‌هاوكاری داموده‌زگاكان، حكومه‌ت له‌به‌رده‌م كاره‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، حاكم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت، “هاوكاری هه‌بووه ناڵێم هاوكارییان نه‌كردوین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و دۆخه‌ی كه‌هه‌یه له‌كوردستان نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانمان لاببات.”
ده‌رباره‌ی به‌ربه‌سته‌كانیش، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كوردستان رونیكردۆته‌وه كه “به‌ربه‌ست زۆره بۆ نمونه ئێمه كه ده‌مانه‌وێت داتایه‌ك وه‌ربگرین ئه‌وه‌ی وه‌ریده‌گرین ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه‌هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داموده‌زگا جێبه‌جێكارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئێمه وه‌ك پێویست نیه، هه‌روه‌ها نه‌بونی دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دادگاییكردنی كه‌یسی گه‌نده‌ڵییه‌كان بۆ نمونه كه‌یسی واهه‌یه (٦-٨) مانگ له‌دادگا ده‌مێنێته‌وه ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌هۆی نه‌بونی دادگای تایبه‌ته‌وه.”
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی وتووه، “له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان هه‌یه كه‌می ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌كانیش تایبه‌ت به‌كه‌یسی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكی تره له‌گرفته‌كانمان، ١٦-١٧ لێكۆڵه‌رمان تایبه‌ت به‌گه‌نده‌ڵی هه‌یه له‌كاتێكدا پێویستمان به ١٠٠-١٥٠ لێكۆڵه‌ر هه‌یه.”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه باسی له‌وه‌كرد، ده‌سته‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه بكات كه‌دۆسیه‌كانیان له‌قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دان، هه‌رله‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ڕاوێژكارو هه‌تا ئاستی پله‌ی وه‌زیر ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆناغی لێكۆڵینه‌وه نه‌بێت.