لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: بە پاڵپشتی 325 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك یارمەتی جوتیاران دەدەین

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم: بە پاڵپشتی 325 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك یارمەتی جوتیاران دەدەین

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

وەزیری كشتوكاڵ‌و ئاودێری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت “بە پاڵپشتی 325 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك یارمەتی جوتیاران دەدەین”.
 لەمیانەی بەشداریكردنی لەرێوڕەسمی دابەشكردنی بنەتۆوی پەتاتەدا كە لەگوندی بامەرزێی دەڤەری بەردەڕەش ئەنجامدرا، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ‌و ئاودێری حكومەتی هەرێم رایگەیاند “بە پاڵپشتی 325 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك یارمەتی جوتیاران دەدەین”.
وتیشی “وەزارەتی كشتوكاڵ بەپاڵپشتی 325 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك یارمەتی جوتیاران دەدات واتە نزیكەی %25ی نرخی هەر تەنێك كەجوتیاران دەیكڕن”.
وەزیری كشتوكاڵ ئاماژە بەوە دەكات كە سەرجەمی جوتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەم پاڵپشتیە سودمەند دەبن‌و وتی “لەپارێزگای هەولێر پاڵپشتیی هەزار تەن دەكرێت‌و لەپارێزگای دهۆك دو هەزار تەن و لەپارێزگای سلێمانی 275 تەن‌و لەئیدارەی گەرمیانیش 225 تەن”.
بەپێی وتەی وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو كۆمپانیای KH و ئەگرو پلان و جیهانی سەوزو ئەرز سەبار تایبەتكراون بەهاوردەكردنی ئەم بنەتۆ پەتاتەیە‌و وتیشی “بنەتۆوەكان هەمویان لەچەشنی هۆڵەندی‌و فەڕەنسین”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە