لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن ڕادیۆیی ئاشتی،دەنگێکی بڵند لەپێناو ئاشتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ..!

ڕادیۆیی ئاشتی،دەنگێکی بڵند لەپێناو ئاشتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ..!

0 تێبینییەکان 31 بینینەکان

١\١٢\٢٠١٧ ، نۆزدە ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستبەکاربوونی ڕادیۆی ئاشتی وەکو ئۆڕگانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لەپێناوی ئاشتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ..!

لەماوەی ١٩ ساڵی تەمەنی خۆی، ڕادیۆی ئاشتی دەنگێکی بەرز بووە لەپێناو داکۆکیکردن زەحمەتکێشان و دەروازەیەکی ئازاد بووە بۆ گەیاندنی کێشە و گرفتەکانی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی هەولێر و دەوروبەری بە دەسەڵاتداران و چارەسەرکردنیان ، سەرەڕایی گوشار و فشار و کیشە و جۆراو جۆر لەبەردەم ئامانجە باڵاکانی ئەو رادیۆیە ،بەڵام دوایی ١٩ ساڵ رادیۆی ئاشتی هەر بڵنگۆی دەنگە نەبیستراو و فەرامۆشکراوەکانە..!

لەدەستپێکی ساڵیکی نوێی کارکردنی رادیۆی ئاشتی،وێڕایی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەڕ و کارمەندان و کادیرانی ئەو دەزگایە، هەموو ایەک دڵنیا دەکەینەوە لەرێگای پەخشی رادیۆ و ماڵپەڕی ئاشتی ،هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی هەژاران و ستەملێکراوان دەبین و بەگڕ و تینێکی زیاترەوە دەنگ و رەنگەکانتان بە دەسەڵآتداران دەگەیەنین و نایەکسانیەکان دەخەینەڕوو، پێشێلکارییەکان دەکەینە دۆسیەی خۆمان ،دواجاریش دەستخۆشی لە جوانی و باشیەکان دەکەین .

ستافی بەڕیوەبردنی سایتی ئاشتی

http://www.Ashte.org

١\١٢\٢٠١٧

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە