له رێككه‌وتى 5/7/2026 سه‌ركردايه‌تى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسايى خۆى به‌ست ، سه‌ره‌تا سكرتێرى بزووتنه‌وه پشتيوانى و ده‌ستخۆشى له سه‌ركردايه‌تى كرد كه له غيابى ئه‌و دا به ته‌بايى و گيانى به‌رزى هاورێيانه كاره‌كانيان ئه‌نجام داوه هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى خۆى ده‌ربڕى بۆ هه‌موو لايه‌نه سياسيه‌كان و چين و توێژه جياجياكانى كۆمه‌ڵگا و كه‌سايه‌تيه سياسى و ئاينى و كۆمه‌ڵايه‌تى و هۆزه‌كان كه له خه‌مى ته‌ندروستى ئه‌ودا بوون . پاشان كۆبوونه‌وه چه‌ند خالێكى خسته به‌رباس وسه‌رنج له‌وانه :
1- هه‌رێمى كوردستان له ناو گۆڕأنكاريه‌كاندا
2- دۆخى ژيانى هاوڵاتيانى كوردستان
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان له ناو گۆڕانكاريه‌كاندا :
له رۆژى 20/11/2024 هاوڵاتيانى كوردستان به په‌رۆشه‌وه چوونه سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنى شه‌شه‌م خولى په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو ، به‌داخه‌وه وا نزيكه‌ى دوو ساڵ تێده‌په‌رێت به سه‌ر ئه‌م به‌رواره‌دا ته‌نها دانيشتنى يه‌كه‌مى په‌رله‌مان كراوه و ئه‌ويش به نيوه ناچڵ و كراوه‌يى جێهێلدراوه ، به هۆى ملمڵانى نادروستى هه‌ردوو حزب له پێناو پۆست و به‌شى زياتر رۆژ له دواى رۆژ ملمڵانييه‌كان توند ده‌بن ومه‌وداى دووركه‌وتنه‌وه زياتر بووه و ئومێد به كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان تا ئاستى نائومێدى چووه . له كاتێكدا حكومه‌ت كاربه‌رێكه‌ره و په‌رله‌مان له كارخراوه و دۆخى گوزه‌رانى هاولاتيان له نزمترين ئاستيدايه هه‌موو ئه‌مانه هه‌رێمه‌كه‌مانيان به شێوه‌يه‌ك لاواز كردووه كه سالانێكى زۆره ناحه‌زانى دۆزه‌كه‌مان چاوه‌ڕوانى وه‌ها رۆژێك بوون . روداوه‌كان گه‌وره و خێران ، به ناوچه‌كه‌دا تێده‌په‌رن هه‌رێمه‌كه‌مان له ناو جه‌رگه‌ى ئه‌م رووداوانه‌دايه رووداو و گۆڕانكارى گه‌وره‌ش له رێيه ، سه‌ره‌تاكانى ده‌ركه‌وتووه ، هه‌رێمه‌كه‌مان و دۆزه‌كه‌ى به‌م لاوازييه به‌رگه‌ى ئه‌م ته‌وژمى رواوانه ناگرێت ، بۆيه بزووتنه‌وه‌كه‌مان وه‌ك لايه‌نيكى خه‌مخۆرى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌مان داوا ده‌كات :
هه‌رچى زووه له رێگه‌ى ديالۆگى چاره‌سه‌رخوازى ئه‌م دۆخه نه‌خوازاوه‌دا سازان و سازش بكه‌نه كرۆكى چاره‌سه‌ر ، چونكه سازشى كوردان بۆيه‌كترى لاوازى نيه به‌لكو گه‌وره‌ييه ، مێژوو ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رز ده‌نرخينيت كه له پێناو پاراستنى له ده‌ستنه‌چوونى هه‌رێمه‌كه‌مانه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رێمه‌كه‌مان رووى له ئاينده‌يه‌كى تاريكه و به‌رپرسياريه‌تى وه‌ها ئاينده‌يه‌كى له ئه‌ستۆى لايه‌نه‌كانى ده‌سه‌لاته .
سه‌باره ت به دۆخى گوزه‌رانى هاوڵاتيان…..
كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانيه‌وه روانيه دۆخى ژيان و گوزه‌رانى هاولاتيان به گشتى و مووچه‌خۆران به تايبه‌تى ، له كاتێكدا رۆژ دواى رۆژ بازاڕ به‌ره‌و گرانى ده‌چێت و نرخى پێداويستى رۆژانه به شێوه‌يه‌كى ترسناك به‌ره‌و سه‌ر ده‌چێت به هۆى نه‌بوونى چاودێرى ئابوورى بازاڕ و زياد كردنى جۆره‌ها باج و رسومات له سه‌ر توێژى كاسبكارانى بازاڕ و خاوه‌ن پيشه‌كان بارگرانێكى ترسناكى له راده به‌ده‌ر شانى خێزانى به‌ره‌و داكشان بردووه و به حۆرێك چه‌نده‌ها قه‌يرانى كۆمه‌ڵايه‌تى لێكه‌وتۆته‌وه ، به‌لام هێشتا مووچه‌خۆران مووچه‌كانيان دواده‌كه‌وێت و حكومه‌تيش له ئاست ئه‌م گرفته گه‌وره‌يه‌ى هاولاتيان بێ باكى نيشان ده‌دات .
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى له‌مه‌ر پرسه رێكخراوه‌يى و كاره حيزبيه‌كانى هه‌ڵوه‌سته‌ى كرد‌و و سرنج و تێروانييه‌كان ئالوگۆڕ كرد و بڕيارى پێويستى له‌و باره‌يه‌وه وه‌رگرت كه هه‌موو توانا رێكخراوييه‌كان بخاته خزمه‌ت كۆمه‌ڵگاوه .
به‌ڵى بۆ عه‌داڵه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتيان
به‌ڵى بۆ يه‌كريزى لايه‌نه سياسييه‌كان
به‌ڵى بۆ كارا كردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و پێكهێنانى كابينه‌ى 10
كۆميته‌ى ناوه‌ندى
بزووتنه‌وه‌ى ديموكراتى گه‌لى كوردستان
6/7/2026