لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن ٨ مارس، رۆژی خەبات دژی ستەم و نایەکسانی بەرامبەر بەئافرەتان پیرۆز بێ ..

٨ مارس، رۆژی خەبات دژی ستەم و نایەکسانی بەرامبەر بەئافرەتان پیرۆز بێ ..

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی خه‌بات و تێکۆشان وهاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازیه‌ له‌دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و جیاکاری دژ بە ئافرەتان، ڕۆژێکه‌ ‌ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز، وه‌ک به‌شێک له‌خه‌باتی چینی کرێکارو بێبه‌شان وچەوساوه‌ی کۆمه‌ڵگا، بۆ گه‌یشتن به‌ کۆمەڵگایه‌کی ئازادو یه‌کسان، پیرۆز بێ لە تەواوی ئافرەتان  و پیاوانی یەکسانیخواز و ئازادیخواز.

بە بۆنەی ٨ مارس، رۆژی جیهانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ئافرەتان،رەمزی نەفرەت لە ستەم و بێمافی، نەفرەت لە جیاکاری و توندوتیژی، نەفرەت لە پیاوسالاری و ناموس پەرستی،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو ئافرەتانی نارازی لە زوڵم و ستەم و نارازی بە دۆخی ژیان و گوزەرانیان دەکەین.

یەکسانی هەمەلایەنەی ئافرەتان و ژنان لەگەڵ پیاوان لەهەموو بوار و مەیدانێکدا، سەرەتاییترین مافی ئینسانە، پێویستە بەدی بهێنرێت… بە دیهاتنی ئەم خواست و مافە سادەیەی ئینسان، بە بێ تێکۆشانی نەپساوەو سازش هەڵنەگر لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی سەرمایەو کۆنەپەرستی و کەلتوری دواکەوتوانە بەدینایەت بێگومان ،با ئەم هەشتی مارسە رۆژی نوێکرنەوەی پەیمانی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی ژنان و هەڵسواروانی بێت، بە تیكۆشانی لێبروانە بۆ کۆتایی هێنان بەستەم و دۆزەخی مەینەتئاسای سەر ژنان، کە لەکەیەکی ناشیرنە بە روخساری کۆمەڵگای ئینسانی سەردەمەوە..

ئه‌مساڵ ده‌بێ ٨ی مارس بۆ هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی ئافرەتان و یه‌کسانیخوازی، وه‌ک به‌شێکی گرێخواردوو به‌ خه‌بات وتێکۆشان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ئێستای کرێکاران و فه‌رمانبه‌ران و لاوان وئازادیخوازان بۆ ئاڵوگۆری ڕیشەیی لە ژیان و چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگای کوردستان پێ بنێتە مه‌یدانه‌وه‌.

با ٨ مارسی ئه‌مساڵ به‌توندکردنه‌وه‌ی خه‌باتی ئافرەتان و پیاوان بۆ ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو، خه‌بات بۆ کۆتایهێنانی پیاوسالاری و کویله‌یه‌تی ئینسانی ژن، خه‌بات بۆ سکولاریزم و کۆتاکردنی کەلتوری دواکەوتوانە بەسەر کۆمه‌ڵگادا، به‌خه‌بات بۆ به‌ده‌سته‌وگرتنی کۆمه‌ڵگا پێشوازی لێبکه‌ین.

بژی هەشتی مارس ،رەمزی نەفرەت لە ستەم و نایەکسانی

مەکتەبی سیاسی

 بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٨ی مارسی ٢٠١٨

0 FacebookTwitterPinterestEmail