رێكخراوه‌كانی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌ناده‌به‌نه به‌ر لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ ناچاركردنی هه‌ندێك له تۆمه‌تباران بۆ داننان به‌تاوانه‌كانیاندا. سه‌رۆكی داواكاری گشتی گه‌رمیانیش پشتڕاستی ده‌كاته‌وه: “زیندانی هه‌بووه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانی به‌كوشتنی كه‌سێكدا پێنراوه، دواتر ده‌ركه‌وتوه كه‌سه‌كه نه‌كوژراوه”.
ئا: گوڵباخ حه‌سه‌ن
به‌پێی ماده‌ی 37ی ده‌ستوری عێراق، هه‌موو جۆره ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی تۆمه‌تباران قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه تۆمه‌تباری ئه‌شكه‌نجه‌دراو مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادی‌و مه‌عنه‌وی هه‌یه.
ئه‌ندامانی داواكاری گشتی‌و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ، نایشارنه‌وه له‌نێو گرتوخانه‌كاندا لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كارده‌هێنرێت، ئیداره‌دانی گرتوخانه‌كان “له‌لایه‌ن عه‌قڵیه‌ته دواكه‌وتوه‌كانه‌وه” به یه‌كێك له‌هوكاره‌كانی به‌رده‌وام بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانی ده‌زانن.
ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌نێو داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌شكه‌نجه‌دراون، زیاتر ئه‌وانه‌ن كه به‌پێی ماده قورسه‌كان راگیراون‌و تۆمه‌تبارن به‌كوشتن‌و تیرۆر‌و به‌كارهێنان‌و بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر.
گه‌رچی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌فه‌رمی دان به لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیدا نانێن، به‌ڵام هه‌ندێك له لێكۆڵه‌ری ئه‌و ده‌زگایانه لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان به ته‌نها رێگه‌چاره بۆ ئیعتراف پێكردنی تاوانبار ده‌زانن، پێیانوایه لێدان رێگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ گه‌یشتن به سه‌ره‌داوه‌كان.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تا ئێستا چه‌ندین راپۆرتیان له‌سه‌ر بارودۆخی زیندانیانی نێو گرتوخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، كه ناوه‌رۆكی زۆربه‌ی راپۆرته‌كان ئاماژه به‌هه‌بوونی لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌نێو گرتوخانه‌كان دا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم به‌فه‌رمی دانیان به‌مه‌دا نه‌ناوه.
به‌پێی یاسا نابێت دادوه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا بكات كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به تاواندا پێنراوه، به‌ڵام گرتوخانه‌كانی چاكسازی زۆر له‌و سزادراوانه‌یان تێدایه، كه به‌وته‌ی خۆیان بێ تاوانن‌و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه تاوانیان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان.
سه‌رۆكی داواكاری گشتی گه‌رمیان، پێیوایه به‌كارهێنانی لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌گرتوخانه‌كاندا، پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه كه بۆ له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌یكات.
دادوه‌ر نزار حه‌سه‌ن، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “لیژنه‌كانی ئێمه كه سه‌ردانی بنكه‌كانی ئاسایش‌و پۆلیس ده‌كه‌ن، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونی هه‌یه‌و هێشتا زیندانی به زه‌بری لێدان ئیعترافی پێده‌كرێت”ز
سه‌رۆكی داواكاری گشتی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وان له‌دۆسیه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌دا كه ئه‌شكه‌نجه‌دراون، له‌رێگه‌ی راپۆرتی ره‌سمیه‌وه سه‌روی خۆیان‌و لایه‌نی به‌رپرسیاریش له‌ورده‌كاری پێشێلكارییه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
دادوه‌ر نزار ، وتی “ئه‌وانیش جاروبار لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی لاواز‌و نیمچه مردوو پێكده‌هێنن، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی لیژنه‌كانه‌وه له‌ڕووی ئیداری‌و یاساییه‌وه تائێستا هیچ كه‌سێك سزانه دراوه”.
زۆرێك له‌و لێكۆڵه‌ر‌و كارماندانه‌ی پێشێلكاری به‌رانبه‌ر زیندانیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن پله‌دارن‌و به‌هۆی رازی نه‌بوونی مه‌رجه‌عه‌كانیانه‌وه بۆ راده‌ستكردنیان به‌دادگا، ئه‌و رێوشوێنانه په‌كیان ده‌كه‌وێت كه‌به‌رانبه‌ریان ده‌گیرێنه‌به‌ر، ئه‌مه‌ش به‌پێی وته‌ی سه‌رۆكی داواكاری گشتی.
سه‌رۆكی داواكاری گشتی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌حاڵه‌تێكی به‌لارێدا بردنی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه كرد به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی تۆمه‌تباره‌وه، روونیكرده‌وه حاڵه‌تێك هه‌بوو زیندانیه‌كه هێنده ئه‌شكه‌نجه‌درابوو، ناچاربوو دان به‌كوشتنی كه‌سێكدا بنێت له‌پێناو ده‌ربازبوونی له‌ئه‌شكه‌نجه، وتی “دواتر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریخست ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌دان به‌كوشتنی دا نرابوو، له‌ژیاندا بوو”.
هه‌روه‌ها وتیشی “حاڵه‌تی تر هه‌بووه زیندانی دانی به‌كێشانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا ناوه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، كه‌چی دواتر ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كان پێچه‌وانه‌ی سه‌لماندووه”.
ئاریان عوسمان، پارێزه‌ری یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تۆمه‌تبار ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، به‌ڵام پۆلیس كه‌متر په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌شكه‌نجه”.
ئه‌و پارێزه‌ره وێرای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر نایاسایی بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دانی تۆمه‌تبار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌رێگه‌ی داواكاری گشتیه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه تۆماركردووه، به‌ڵام بێ ئومێدن له‌وه‌ی سكاڵاكان ده‌رئه‌نجامیان هه‌بێت.
ئاسۆ هاشم كه پارێزه‌رێكی تره، به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه له‌نێو گرتوخانه‌كاندا پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و باس له‌وه‌ده‌كات تۆمه‌تبارانی دۆسیه قورسه‌كان، له‌نێو زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی ده‌درێن.
ناوبراو، ده‌ڵێت “ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن سكاڵا تۆمار ناكه‌ن، چونكه له‌رووی واقیعیه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی تۆمه‌تبارن به ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌دادگاكان به‌هێزترن”.
له‌به‌رانبه‌ردا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌ره‌سمی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌وان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباران، ره‌چاوی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
رائید عه‌لی قه‌دوری وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “ئێمه ئه‌شكه‌نجه‌دانی تۆمه‌تبار قه‌بوڵ ناكه‌ین”. رونیشیكرده‌وه زانستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن پێشكه‌وتوه‌و ناچاركردنی تۆمه‌تبار بۆ داننان به‌تاوانێكدا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌بێت، بۆیه هه‌ر ئه‌فسه‌رێك په‌نا بباته به‌ر ئه‌شكه‌نجه سزا ده‌درێت.
كارزان فازیل، پارێزه‌ر له‌رێكخراوی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و مافی مروڤ (dhrd) كه ماوه‌ی دووساڵه له كوردستان پڕۆژه یه‌كیان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان راگه‌یاندووه، ده‌ڵێت “له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا داكۆكیمان له 27 حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان كردووه، هه‌روه‌ها رێنمایی یاسایمان داوه‌ته 124 حاڵه‌تی تری ئه‌شكه‌نجه‌دان”.
به‌بڕوای ئه‌و یاساناسانه‌ی له رێكخراوی dhrd كارده‌كه‌ن، په‌یڕه‌وكردنی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ نه‌بوونی میكانیزمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ‌و سود وه‌رنه‌گرتن له ته‌كنه‌لۆژیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوان. هه‌روه‌ها بوونی كلتوری توندوتیژی لای كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان‌و رێزنه‌گرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ هۆكاری ترن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند لێكۆڵینه‌وه له‌تۆمه‌تبارانی پشت ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كان كراوه، كارزان فازیل وتی “ناتوانین بڵین لێپێچینه‌وه نه‌كراوه ،به‌ڵام ئه‌توانین بڵێین لێپیچینه‌وه‌كان زۆر كه‌من، چونكه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لاوازه‌و سكاڵای ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌كان به‌هه‌ند وه‌رناگیرێن”.