
دایكه ( حه‌بیبه ) پێنج شه‌هیدی به‌خشی یه كوردستان ،
هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌هید جه‌مال چاوشین . كه له شۆڕشی ئه‌یلول شه‌هید بوو له ناوچه‌ی هندرێن . كوڕه‌كانی :
– شه‌هید غه‌فار له ناوچه‌ی سیده‌كان پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زی هاوبه‌شی حزبی شیوعی و پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر عبدالرحمن، شه‌هید غه‌فار له مانگی 9 ی ساڵی 1980 شه‌هید بوو ئه‌وه‌ی جێگای داخه له‌م مه‌فره‌زییه ته‌نها یه‌ك پێشمه‌رگه رزگاری بوو .
– شه‌هید مه‌هداوی له ناوچه‌ی وه‌رتێ شه‌هید بوو .
– شه‌هید ماجید له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی شه‌هید بوو .
– شه‌هید حه‌مه سوور (شه‌هیدی گۆڕ غه‌ریب ) شوێن بزر.
به‌سه‌ر هات و حیكایه‌ته‌كانی ئه‌و خانه‌واده قاره‌مانه هێنده زۆرن قه‌له‌م له ئاستیان داده‌مێنێ ، له‌یادمه رۆژێكیان له گه‌ل ڕه‌وانشاد ئه‌بو حیكمه‌ت له ناوچه‌ی برادۆست له لای لێلكان و ناو مێرگان له بن دارێك دانیشتبوین بینیمان ئافره‌تێك بۆ لای ئێمه دێت كه نزیك بووه‌وه ناسیمان به تایبه‌ت من ناسیم زانیم خوشكی شه‌هید ( غه‌فار ) ه دوای دانیشتن داواكاریه‌كی هه‌بوو ، داواكاریه‌كه‌ی ئه‌وه بوو یه‌ك برای مابوو ناوی ( محمد ) بوو به حه‌مه سوور ناسرابوو ئه‌و ئافره‌ته ناوی ( نه‌زیره ) بوو كچی دایكه حه‌بیبه بوو كه ده‌كاته كچی شه‌هید جه‌مال چاوشین و خوشكی چوار شه‌هیده‌كه . داواكاریه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ( حه‌مه سوور ) ی برایان ببه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكات و باسی له‌وه ده‌كرد كه ده‌یانه‌وێت درێژه به نه‌وه‌كانی جه‌مال چاوشین بده‌ن و ئه‌م خێزانه به‌رده‌وام بێ و كۆتایی نێت ، ئێمه‌ش شه‌هید حه‌مه سوورمان له گه‌ل خۆشكه‌كه‌ی ڕه‌وانه كرده‌وه به رێگای ڕه‌حمه‌تی كه‌ریم خانی برادۆست تا گه‌یاندیانه ناو شار حه‌مه‌سوور كه گه‌ڕایه‌وه ناو شار و هاوسه‌رگیری كرد بووه خاوه‌ن كچ و كوڕێك . راپه‌رینیكی جه‌ماوه‌ری له ڕواندز سه‌ری هه‌ڵدا حه‌مه سوور ده‌وری باڵای گێڕا له‌و ڕاپه‌رینه .دوای سه‌ركوتكردنی راپه‌رینه‌كه شه‌هید حه‌مه سوور ده‌ستگیر ده‌كرێت و له لایه‌ن رژێمی به‌عس شوێن بزر ده‌كرێت . له دوای ڕاپه‌رینی ساڵی 1991 كه گه‌ڕاینه‌وه ناو شار و كوردستان ئازاد بوو ماڵه شه‌هیده‌كانمان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه و یه‌ك له‌و ماڵانه ماڵی دایكه حه‌بیبه بوو . دایكه حه‌بیبه ( كور و كچه‌كه‌ی ) شه‌هید حه‌مه سووری به‌خێو ده‌كرد …. ژنێكی هێنده قاره‌مان بوو سه‌رباری ئه‌و هه‌موو خه‌مه‌ی به‌كۆڵیه‌وه ئه‌و وره‌ی ده‌دایه ئێمه و هانی ده‌داین له سه‌ر ڕێبازه‌كه‌مان له پێناو كورد و كوردستان .
دڵنیام له سه‌رتاسه‌ری عێراق و كوردستان ده‌یان قاره‌مانی دیكه‌ی وه‌كو دایكه حه‌بیبه هه‌بووه كه خێزانه‌كه‌یان به‌خشیوه‌ته وڵات له پێناو ئازادی و ڕزگاریدا .
هه‌زاران دروود بۆ ڕۆحی دایكه حه‌بیبه و
شه‌هید جه‌مال و شه‌هیدان (غه‌فار و مه‌هداوی و ماجید و حه‌مه‌سوور ) و ته‌واوی شه‌هیدانی رێگای ئازادی و یه‌كسانی .