لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هیومان رایتس ۆچ: داعش‌و میلیشاكان بەردەوامی بەپێشێلکاری دەدەن

هیومان رایتس ۆچ: داعش‌و میلیشاكان بەردەوامی بەپێشێلکاری دەدەن

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

awaran kurdistanرێكخراوی‌ چاودێری‌ مافەکانی‌ مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) لەراپۆرتی‌ نێودەوڵەتی‌ ساڵی‌ 2015ی‌ خۆیدا رایگه‌یاند، ژمارەی‌ کوژراوان لەعیراقدا لەساڵی‌ 2014 گەیشتە ژمارەیەکی‌ فەلەکی لەگەڵ زیادبونی پێشێلکاریەکان لەلایەن میلیشیاکان‌و هێزەکانی‌ ئاسایش دژ بەخەڵکی مەدەنی بەرزبونەوەو داعشیش بەشێوەیەکی‌ بەربەریانە هەزاران کەسی‌ کوشت.
ده‌شڵێت، میلیشا شیعەکان، کە حکومەت پاڵپشتیان دەکان، پێشڕەوی هێزەکانی ئاسایش بون لەجەنگی دژی داعش. بەوپێیەی کە ئەو میلیشیایانە ڕۆڵی سەرکردایه‌تییان دەگێڕا، هەستان بەئەنجامدانی چەندین تاوان وەک رقاندن‌و کوشتنی دەستبەجێ‌و ئەشکەنجە راگوێزانی هەزارانی خێزان. هەروەها تاوانەکانی داعش پەرەیانسەند، وەک سەربڕین‌و کوشتنی بەکۆمەڵ‌و بەکۆیلەکردنی سێکسی ئافرەتان. لەبەرانبەر ئەم تاوانانەدا، حکومەت لێپێچینەوەی لەگەڵ هیچ گروپێک یان رێکخراوێک یان هێزەکانی خۆیدا نەکردوە.
راپۆرته‌كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ بەرێوەبەری‌ چاوەدێری‌ مافەکانی‌ مرۆڤ لەناوچەی‌ رۆژهەڵاتی‌ ناوەراست‌و باکوری‌ ئەفریقیا، سارە لی ویتسن ده‌ڵێت، لەنێوان میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن حکومەت‌و هێزەکانی‌ داعش، مەترسی کەوتنی قوربانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بۆته‌ دیاردەیەکی ئاسایی بۆ زۆر لەعێراقییەکان. لەسەر حکومەتی‌ عیراق پێویستە واز لەو زمانی چاکسازییە بهێنێت کە مەبەست لێی سەرنجراکێشانی راگەیاندنەکانە‌و متمانەی‌ هاوڵاتیان بەدەستبهێنێت‌و هەوڵبدات روبەڕوی ئەو کارەساتە ببێتەوە کە داعش بەرپایکردوە‌و عێراقییەکان لەو ترس‌و تۆقاندنە رزگاربکات کە کۆتایی دیارنییە”.
هیومان رایتس ۆچ ئاماژه‌شده‌دات، لەرۆژی‌ 20ی‌ کانونی‌ یەکەمی 2013 هێزەکانی‌ حکومەت هێرشیان کردەسەر ئەو خۆپیشاندانانەی‌ کە زۆربەیان بەشێوەیەکی هێمنانە گردبوبونەوە، ئەمەش بووە هۆی‌ دروستبونی ململانێی‌ چەکداری‌ لەپاریزگای‌ ئەنبار لەنێوان دانیشتوان‌و هێزە ئەمنیەکانی‌ حکومەت‌و چەندین گروپی چەکداری لەوانە داعش. ئەم شەڕو پێکدادانانە، کە تێیدا هێزەکانی حکومەت بەشێویەکی هەڕەمەکی تەقەیان لەخەڵک کردو بەرمیلی پڕ لەتەقەمەنییان دژی خەڵکی مەدەنی بەکارهێنا، بوە هۆی ئاوارەبونی نزیکەی نیو ملیۆن کەس‌و کوژرانی ژمارەیەکی نەزانراو لەخەڵکی مەدەنی. بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لەکانونی‌ یەکەم 2014 وە، زیاتر لە 1.9 ملیۆن عێراقی‌ بەهۆی‌ ململانێکانەوە ئاوارەبون.
رونیشیده‌كاته‌وه‌، سەرۆک وەزیرانی‌ نوێی عێراق، حەیدەر عەبادی کە لەمانگی‌ ئەیلول دەستی به‌کارکرد،  چەند هەوڵێکی‌ بۆ چاکسازیکردن لەهێزە ئەمنییەکاندا ئه‌نجامدا. بەڵام لەنێو کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، سەرکردەیەکی هێزەکانی‌ بەدر کرایە وەزیری‌ ناوخۆ ئەمەش ئاماژەیە بۆ قبوڵکردنی‌ میلیشیا بەشێوەیەکی‌ فەرمی‌و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت. حکومەتی عێراقی شکستی هێنا لەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی لەکاتی دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان لەمانگی ئەیلولدا.
چاودێری‌ مافەکانی‌ مرۆڤ ده‌شڵێت، پێویستە حکومەتی‌ عیراق هەمو توانایەک بۆ پاراستنی‌ مافەکانی خەڵکانی مەدەنی بەگەڕبخات، چاودێری ملیشیاکان بکات، چاکسازی لەسیستەمی دادوەری بکات لەنێویاندا لێکۆڵینەوە لەئەشکەنجەدان‌و کوشتن‌و لێپێچینەوەی ملیشیاو هێزە ئەمنییەکان لەبەرامبەر ئەنجامدانی پێشێلکاری.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە