بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، ئاماری ساڵی ٢٠١٨ی پارێزگای هەولێری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ٣٢٥ ئافرەت هەڕەشەیان لەسەربووە و داڵدەدراون.
یوسف چاوشین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ خانەی پاراستنی منداڵان هەیە و کۆی ئەو منداڵانەی سەر بەو خانانەن ٢٦٦ منداڵن و ٤١ منداڵ لەو خانانەدان و لە دەرەوەی خانەکانیش ٢٢٥ منداڵ لە ژێر چاودێری ئەواندان.
ڕوونیشیکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا چەندین منداڵیان گەڕاندووەتەوە بۆ خێزانەکانیان، و بۆ بەدەمەوەچوونی کێشەکانی منداڵان، هێڵێکی فریاکەوتنیان بەردەست خستووە.
سەبارەت بە داڵدەدانی ژنان رایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر ٣٢٥ ئافرەت داڵدەدراون و لە ئێستادا ٢٤ ژن لە خانەکانی داڵدەداندا ماونەتەوە و داڵدەدراون