1
له ساڵی 1924كاتێك لیڤیه‌كان ویستیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر حه‌مامی ژنان له كه‌ركوك ، كورد‌و توركمان پێكه‌وه له لیڤیه‌كان هاتنه ده‌ست، خاڵی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه :
یه‌كه‌م : هێشتا عێراق به‌م فۆڕمه‌ی ئێستایه‌وه نه‌بووه‌ته باربهسهر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ، سه‌ه‌ڕای دهسهلاَتی سه‌دان ساڵه‌ی عوسمانی و بوونی ململانێی سه‌ختی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌كان هه‌ندێ جار له‌م ناوچه‌یه ، بهلاَم نه‌ته‌وه‌كان له خه‌می یه‌كتردا بوونه .
دووه : كه‌ركوك شار بووه بۆیه له 1924 حه‌مامی ژنانی هه‌بووه .
سێیه‌م : ره‌نگه پرسی ئاینیش لێره‌دا رۆڵی هه‌بووبێت .
چواره‌م : له‌و مێژوه‌دا توكیاو میدیاكه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه .
2
ساڵی 1959 كاتێك له 14ی ته‌موزدا روداوی نه‌خوازراوی شه‌ڕی نێوان كورد‌و توركمان ده‌ستی پێكرد:
یه‌كه‌م :بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی له ناوچه‌كه زۆر كوێرانه له گه‌شه كردنا بوو ، ناسیونالیستی عه‌ره‌ب ده‌یویست هه‌موو ئه‌وانی تر له خۆیدا بتوێنێته‌وه بۆ ئه‌مه ئاینیشی به كار ده‌هێنا ، تۆرانیه‌كان چاویان ئه‌وانی تری نه‌ده‌بینی ، دیاره بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردیش له گه‌شه كردنا بوو.
دووه‌م : عێراق ده‌یان ساڵ بوو ببووه ده‌وڵه‌ت ، یهكساڵیش بوو له مهلهكیهوه ببوه كۆماری .
سێیه‌م : كه‌ركوك شار بوو ، لێ كار بۆ ئه‌وه ده‌كرا له شاری بخرێت .
چواره‌م : توكیاو میدیاكه‌ی زۆر به خراپی هاتنه سه‌ر خه‌ت ، میدیایی توركی مه‌سه‌له‌كه‌ی زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره تر كرد.
3
له ڕوداوی یه‌كه‌مدا :
یه‌كه‌م : لیڤیه‌كان له كه‌ركوك دوور خرانه‌وه‌و كورد‌و توركمان پێكه‌وه سه‌ركه‌وتن .
دووه‌م : كه‌ركوك له شاری نه‌كه‌وت .
له رووداوی دووه‌مدا :
یه‌كه‌م : له‌و دیرۆكهوه ململانێ كه‌وته نێوان پێكهاته‌كانی كهركوكهوهونازم ته‌به‌قچلی رۆڵێكی خه‌راپی له‌وه‌دا بینی و دوای ئه‌و دیرۆكهش له 1963ده‌یان تێكۆشه‌ری ئاشتی ویست كران به دارا.
دووه‌م : له‌و رۆژه‌وه‌و تا ئێستا كه‌ركوك نه‌بوه‌ته‌وه شاری پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قه‌بوڵكردن .
4
هه‌ڵوه‌سته له ئێستادا :
یه‌كه‌م : له 2003ه‌وه نه‌توانرا سیماكانی عه‌ره‌باندن و سڕینه‌وه به شێوه‌یه‌كی هێمن و دوور له توند‌و تیژی رهشبكرێتهوهو كۆتای پێبهێنرێت .
دووه‌م : نه‌توانرا گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانهویهكتر قه‌بوڵكردن قوڵبكرێته‌وه‌و دیموكراسی په‌ره‌ی پێبدرێت.
سێیه‌م : نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی و گیرفان خرایه پێش مرۆڤ و چاكسازی و چاره‌سه‌ره‌وه .
چواره‌م : نه‌توانرا به ئاوه‌ز ماده‌ی 140 جێبه جێبكرێت .
پێنجه‌م : له بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان پێكهاته‌كان كێشه‌ی حزبیشی هاته سه‌ر ، به راده‌یه‌ك پارتی و یه‌كێتی له سه‌ر كارگوزارو چایچی ده‌زگاكانیش ململانێ‌یان بوو ، جارێكیان به‌رپرسی ئاسایشی پارتی له كه‌ركوك پێی وتم ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌مووجار پێمان ده‌ڵێن، كه‌ی یه‌كێكتان له بری هه‌ردوكتان دێن واته له بری رۆیسشتنی هه‌ردوو به‌رپرسه ئاسایشه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تی ئاسایشی كوردی بكه‌ن !!.
5
ئێستا كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له بار‌و دۆخێكی دژوار‌و خه‌راپدان ، به بڕیاری به غدا پارێزگاری كه‌ركوك له كار خراوه ، بێ‌پرس و ڕا به به‌غداو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی به‌غدا ریفراندۆم بێبهشداری عه‌ره‌ب و توركمان له 25-9 به ڕێوه چووه ، شه‌ڕی حه‌ویجه‌و داعش ته‌واو بووه ، له هه‌ر چركه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری دروستكردنی شه‌ڕو ئاژاوه هه‌یه له‌و ناوچه‌یه ،له راستیدا سیاسیه‌كان زمانی ئاوه‌زو نه‌رمیان بیر چووه‌ته‌وه ، من پێشتریش نووسیومه ، له دۆخی ئاوادا ده‌بێت رێ به ئاقڵمه‌ندانی شار‌و ناوچه‌كه خۆیان بدرێت قسه‌یان هه‌بێت ، بۆ دروست بونی شه‌ڕ ئه‌زیه‌تی زۆری ناوێت هه‌میشه ئاشتی ره‌خساندن ئه‌زیه‌تی هه‌یه ، ئێستا هه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه‌و ناوچه‌كه نا ، له تاران و ئه‌نكه‌ره‌و به‌غداو هه‌ولێریشه‌وه قسه‌و باس له سه‌ر كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت ، كێشه ئه‌وه‌یه تۆنی قسه كردنه‌كان زبر‌و ناجۆرن .
له كه‌ركوك مه‌سیحێك بۆ ئاشتی و جۆن لۆكێك بۆ لێبورده‌یی پێویستن ، كه‌س پێویستی به جه‌نگاوه‌ری ئازاوتهیموری له‌نگ نیه .