سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له ده‌ربه‌ندیخان مامۆستایه‌ك به زیندوویی گیراوه و به مردوویی ته‌سلیمی خانه‌واده‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌م گه‌نجه “به‌زیندویی گرتیان، به‌مردوویی ته‌سلیمیان كرده‌وه!”.
سۆران عومه‌ر نووسیویه‌تی: “له 2016/11/28 گه‌نجێك به‌ناوی “هێمن محه‌مه‌د عه‌زیز” پیشه‌ی مامۆستا بووه، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه له‌ناو بازاڕی ده‌ربه‌ندیخان به‌ئاشكرا ده‌گیرێت”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه “پاش 22 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی سێوسێنان له‌قه‌ره‌داغ ده‌دۆزرێته‌وه و پاش 4 مانگ له‌هاتوچۆ بۆ لای ئاسایش، پۆلیس هه‌فته‌ی ڕابردوو پێیان ده‌ڵێ كوڕه‌كه‌تان 4 مانگه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه بڕۆن وه‌ریگرنه‌وه!”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: “ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و گیراوه كوژراوه فڕێدراوه له پزیشكی دادوه‌ریه‌وه درایه‌وه به‌خانه‌واده‌كه‌ی و پێشیان وتوون بۆتان نیه پرسه‌ی بۆ دابنێن!”.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “ئه‌مه تاوانه دژ به مرۆڤ، كه‌سێك به‌هه‌ر تۆمه‌تێك بگیرێ ده‌بێ له‌دادگایه‌ی عادیلانه‌دا تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ بكرێته‌وه و سزای یاسایی بدرێ! نه‌ك به‌م جۆره‌ی لێ بكرێ!”.
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه “ئه‌م خانه‌واده ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌مان به‌زیندویی گیراوه به‌زیندویی ده‌مانه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر داعشه سزای له‌سێداره‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئێستا كێ ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساغ كرده‌وه و كوشتان؟”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ده‌ڵێت: “ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌رێمی كوردستان دادگا له‌ژێر پێی ده‌زگای ئه‌منیدایه و ئه‌شكه‌نجه‌دان تاكو ڕاده‌ی كوشتن بونی هه‌یه!”.